سهرۆك بارزانی: ئەو پەنجانەتان ماچ دەکەم کە ئەو ڕۆژەتان مۆر کرد
به ئامادهبوونی سهرۆك مهسعود بارزانى له شاری ههولێری پایتهختی كوردستان لهیاریگای شههید فرانسۆ ههریری كهرنهڤاڵێكی گهوره بۆ ساڵیادی ئهنجامدانی ڕیفراندۆمی سهربهخۆی كوردستان و بانگهشهی لیستی ژماره 183 ـی پارتی دیموكراتی كوردستان سازكرا .
سهرۆك بارزانی له بارهی ئهنجامدانی ڕیفراندۆمی سهربهخۆی كوردستان ڕایگهیاند:” لەم ڕۆژە پیرۆزەدا، لەم ڕۆژەدا کە ساڵی ڕابردوو وەکوو ئەمڕۆ بڕیارتان لە چارەنووسی خۆتان دا و مێژووتان تۆمار کرد، پیرۆزبایی ئەو ڕۆژەتان لێدەکەم و پیرۆزباییتان لێ دەکەم و سوپاسی وەفاداری و دڵسۆزیتان دەکەم. ئەو پەنجانەتان ماچ دەکەم کە ئەو ڕۆژەتان مۆر کرد”.
ههروهها سهرۆك بارزانی له گوتارهكهیدا گوتیشی :” مافێکی یاسایی و سرووشتیی هەموو گەلێکە بڕیار لە چارەنووسی خۆی بدات، ئێوەش پارساڵ وەکوو ئیمڕۆ بڕیارتان لە چارەنووسی خۆتان دا، بەڵام بەداخەوە خراپ تەفسیر کرا، دەبووایە پرسیار لە ئێوە بکرێت، ئەرێ بۆ ئەو بڕیارەتان دا؟ ئەرێ دەردی ئێوە چییە؟ لە جیاتی ئەوەی بێن قەرەبووی کەسوکاری ئەنفال و کیمیاباران و دەربەدەر و ئاوارەکان بکەنەوە، هەوڵیان دا سزای قورستر بخەنە سەر ئەم خەڵکە ، تاوان نەبوو خەڵکێک بڵێ دەمەوێ ئەوها بژیم، دەبووایە پەنا بۆ گفتوگۆ و بۆ دیالۆگ ببەن و ئەوەش خواست و داوای ئێمەش بوو، کەس نەیگوتبوو ڕۆژی پاشتر سەربەخۆیی ڕادەگەیەنین، بەڵام بەداخەوە جارێکی دیکە دەڵێم خراپ تەفسیر کرا و سوئیستیفادەش لەو ڕۆژە کرا”.
سهرۆك بارزانی گوتیشی :” سوپاس بۆ ئێوەی خۆڕاگر، سوپاس بۆ دڵسۆزی و وەفاداری ئێوە، سوپاس بۆ پێشمەرگە قارەمانەکان. ئەم ئەزموونەش وەکوو هەموو ئەزموونەکانی پێشتر، دەرکەوت کە بە ئاسن و ئاگر، بە شەڕ چارەسەری کێشەی کورد ناکرێ، دەبێ بە لێکتێگەیشتن و بڕوای هاوبەش و گفتوگۆ بێت، دەبێ بە ڕێزلێکگرتن بێت، ئێمە ئەوکاتە و ئێستا و لە ئایندەش داکۆکی لەسەر بژاردەی خۆمان دەکەین کە ئاشتی و درێژکردنی دەستی برایەتییە بۆ هەموو لایەک”.
هیچ ماددەیەک لە دەستووری عێراقی نییە رێگری لە دروست بوونی دەوڵەتی کوردستانی بکات. لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی مافی چارەی خۆنووسین و مافی دەوڵەتی بۆ هەموو میللەتان هەیە ،ریفراندۆم یەکێکە لە بنەما سەرەکییەکانی مافی مرۆڤ، واتە گەڕانەوە بۆ ڕا و خواستی خەڵک. لە بابەتە ھەستیار و چارەنووسسازەکاندا پەنا دەبردرێتە بەر ئەنجامدانی گشتپرسی، بۆ ئەوەی ھاووڵاتییان خۆیان بڕیار لە ئاییندەی خۆیان بدەن.