گۆڕان بۆ پۆستی سەرکۆمار ده‌نگ به به‌رهه‌م ساڵح ناده‌ین
دوای ئه‌وه‌ی به نیازی سه‌رۆك كۆماری عێراق به‌رهه‌م ساڵح ریزه‌كانی هاوپه‌یمانی به‌جێهێشت و گه‌ڕایه‌وه نێو یه‌كێتی هَهروهها به بێ گوێدانه هاوپه‌یمانی شه‌ش لایه‌نی سیاسی له ئێستادا به‌رهه‌م ساڵح كاندیدی یه‌كێتیه بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق, له‌به‌رامبه‌ردا سه‌ركرده‌یه‌كی گۆڕان ده‌ڵێت بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار ده‌نگ به به‌رهه‌م ساڵح ناده‌ین
نزار مه‌حمود، ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان, به‌رهه‌م ساڵح بۆ ژیانی تایبه‌تیی خۆی پێی خستووه‌ته سه‌ر (مینێك)، به‌و مانایه‌ی یان ده‌بێته سەرکۆمار یان به‌ته‌واوی له گۆڕه‌پانی سیاسی‌دا بڕیاری مه‌رگی خۆی داوه، به‌ڵام به بۆچوونی من یه‌كێتی به‌رهه‌م ساڵح به‌كار ده‌هێنێت، هه‌روه‌ها بۆ دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌رهه‌م ساڵح نابێته سەرکۆماری عێراق، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پارتی و یه‌كێتی له‌سه‌ر كاندیدێك ڕێككه‌وتن نه‌كه‌ن، به‌تایبه‌تی پارتی، ئه‌گه‌ر ڕه‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر كاندیده‌كه‌ی یه‌كێتی نه‌بێت، قورسه به‌رهه‌م ساڵح ئه‌و پۆسته وه‌ربگرێت.
هه‌روه‌ها گوتیشی: پۆستی سەرکۆماری عێراق موڵكی خه‌ڵكی كوردستانه، به‌ڵام یه‌كێتی وه‌كوو نه‌ریت سه‌یری پۆستی سەرکۆمار ده‌كات، به‌ڵام له واقیعدا ئه‌و پۆسته موڵكی حزبێكی دیاریكراو نییه، چونكه كه‌سانی بێلایه‌ن ده‌توانن خۆیان بۆ ئه‌و پۆسته كاندید بكه‌ن، به‌ڵام پارتی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌هێزه و ئه‌گه‌ر هه‌یه پارتی ئه‌و پۆسته بباته‌وه، به‌ڵام یه‌كێتی به‌و وه‌زعه شڕه‌ی خۆیه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كانی له عێراقیدا په‌رت و بڵاوه، بۆیه یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌و پۆسته به‌بێ ڕێككه‌وتنی پارتی و یه‌كێتی كارێكی قورسه.
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌یی گۆڕان گوتییشی ده‌نگ به به‌رهه‌م ساڵح و هیچ كه‌سێكی دیكه ناده‌ین خاوه‌نی هه‌ڵوێست نه‌بێت، یان شه‌ڕی مافه ده‌ستوورییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان نه‌كات، بێ گومان بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌نگ به‌و كه‌سانه نادات بۆ چنینه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وتی تایبه‌تی و حزبی ئه‌و پۆسته وه‌ربگرێت.