خه‌سره‌و گۆران : پارتی تێبینی له‌سه‌ر كه‌سایه‌تی خودی به‌رهه‌م ساڵح هه‌یه
لەمیانەی گفتوگۆیه‌كی ڕۆژنامه‌وانی له بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا ،خەسرەو گۆران به‌رپرسی ده‌زگای هه‌لبژاردن و ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان ، له‌باره‌ی كاندیدكردنی دكتۆر فواد حوسێن بۆ پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق ڕایگه‌یاندبۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عیراق، خه‌سره‌و گۆران ڕایگه‌یاند: ” بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عیراق، خه‌سره‌و گۆران ڕایگه‌یاند ” ڕاستە د.فوئاد حسێن، پارتی کاندیدی کردووە و پشتیوانی دەکات بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عیراق بەڵام د.فوئاد کەسایەتیەکی کوردی بێ لایەنە و لەڕووی پەیوەندی لەگەڵ لایەنە عیراقیەکان و دەرەوە کەسایەتیەکی ناسراوە”.
به‌رپرسی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی ڕاشیگه‌یاند:” ئەگەر یەکێتی پێش کاندیدکردنی کاندیدە فەرمیەکەیان ڕاوێژییان پي بکردینایە ئێستا ئێمە هەڵوێستمان جیاوازتردەبوو، بەڵام ئێشتاش پارتی سورە لەسەر مافی خۆی کە ئەو پۆستە وەربگرێت، بەهیچ جۆرێک کاندیدەکەمان ناکشێنینەوە، بەڵام دەکرێت، لەگەڵ یەکێتی لەسەر کاندیدێکی بێ لایەن ڕێک بکەوین”.
خه‌سره‌و گۆران ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی گوتی :” جگە لەشێوازی کاندیدکردنی به‌رهه‌م ساڵح، پارتی دیموکراتی کوردستان تێبینی لەسەر خودی کەسایەتی به‌رهه‌م ساڵح هەیە بەڵام ئێستا ناوترێت، كاندیدی باشتر هه‌بوو یه‌كێتی دیاری بكات، هەر بۆیە پارتی دیموکراتی کوردستان کاندیدی خۆی دیاریکرد،پارتی لەڕابردوو لەمافی خۆی خۆش‌بوو لەپێناو یەکڕیزی کورد بەڵام ئیتر بەسە نازی هیچ لایەنيک ناکێشیت”.
ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی له‌باره‌ی پێشنیاركردنی كه‌سێك بۆ پۆستی سه‌رۆككۆمار له‌لایه‌ن ئێران یان ئه‌مریكا له‌ڕێگه‌ی برێت مهكگۆركهوه كرابیت ،ده‌ڵێت:”ئەوە هەموو بانگەشەیە بۆخۆیانی دەکەن ئەگەرنا نه مه‌كگۆرگ نه هیچ کەس ناوی هیچ کەسی بۆ ئەو پۆستە نەوتووە.”
خەسرەو گۆران ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی گوتیشی :” پارتی دیموکراتی کوردستان هەمیشە بەخەم یەک ڕیزی ماڵی کوردەوە بووە هەمیشە هەوڵی پاراستنی نێوماڵی کوردی بووە بەداخەوە لایەنەکانی تر ڕەچاوی ئەوە ناکەن وە هەموو جارێک پارتی دیموکراتی کوردستان باجەکەی داوە قوربانی بەخۆی داوە لەخۆبردوو بووە بەڵام ئەمجارە تا ئێرە و بەس ئیتر پارتی دیموکراتی کوردستان نازی هیچ لایەنێکی تر ناکێشێت وە لەمافەکانی خۆی خۆش نابێت.”