جه‌نگ له‌حه‌له‌ب ده‌ستی پێكرده‌وه‌

خواكوڕك

ئاگربه‌سته‌كه‌ی روسیا و رۆژئاوا ته‌نیا سێ رۆژی خایاند و نیوه‌ شه‌وی رابردوو جارێكیتر فرۆكه‌ جه‌نگیه‌كان ئه‌و شاره‌یان بۆردومان كرده‌وه‌.

سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ بلاویان كردۆته‌وه‌، شه‌وی شه‌ممه‌ 22/10/2016 جارێكیتر ئه‌و ئاگربه‌سته‌ شكێنرا له‌لایه‌ن فرۆكه‌كانی سوریاوه‌، كه‌ بۆ هاوكاری و گه‌یاندنی كۆمه‌ك بۆ ناوه‌وه‌ی شاره‌كه‌ له‌ نێوان روسیا و وڵاتانی رۆژئاوا راگه‌یانرابوو.

ئه‌مرۆش جارێكیتر شه‌ر به‌سه‌ختی له‌شاره‌كه‌ ده‌ستی پێكردۆته‌وه‌ و له‌ به‌ره‌ی رۆژهه‌لاته‌وه‌ هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سوری ده‌ستیان كردوه‌ به‌جموجۆڵی سه‌ربازی، و فرۆكه‌ و هه‌لیكۆپته‌ره‌كانی روسیا و سوریاش به‌رده‌وامن له‌ بۆمبا بارانكردنی شاره‌كه‌.

Back to top button