رۆژ و كاتی دیاریكردنی سه‌رۆك كۆماری عێراق دیاریكرا.

سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستنیشانكردنی سه‌رۆك كۆماری عێراق پەرلەمانتارێكی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێت.” پەرلەمانی عێراق بڕیاری داوە هه‌فته‌ی ئاینده‌ سەرۆك كۆماری عێراق ھەڵدەبژێردرێت، تا ئەو كاتەیش دەرفەت بە لایەنەكان دراوە رێككەوتنی لەسەر بكەن ئه‌گه‌رنا ده‌بێته‌ هه‌ڵبژاردن.”

له‌و باره‌وه‌، (دكتۆه‌ مەیادە نەجاڕ) ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی، رایگه‌یاندوه‌.” كه‌ بەپێی یاسا و دەستوور، پێویستە تاوەكو 2ی مانگی داهاتوو سەرۆك كۆماری عێراق لە پەرلەمان ھەڵبژێردرێت و پەرلەمانیش بۆ ئەوەی لایەنەكان لەسەر كاندیدی سەرۆك كۆمار بگەنە رێككەوتن، بڕیاری داوە كە رۆژی 2ی مانگی دابێ كە دەكاتە رۆژی سێشەممەی داھاتوو، كەسێك بۆ پۆستی سەرۆككۆمار ھەڵبژێرن”.

ئه‌وه‌ی شیاوی باسه‌.” پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق، پشكی كوردە و بەپێی ئیستیحقاقی ھەڵبژاردنیش، پارتی دیموكراتی كوردستان كە زۆرترین كورسیی بەدەست ھێناوە و حزبی یه‌كه‌مه‌ له‌سه‌ر ئاستی عێراق، ئەو پۆستە بەر پارتی دیموكراتی كوردستان دەكەوێت و پارتی و خودی جه‌نابی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی (د. فوئاد حوسێن)ی بۆ ئەو پۆستە كاندید كردووە، بەڵام جگە لە پارتی، چەندین لایەنی دیكە كاندیدیان بۆ ئەو پۆستە دیاری كردووە و یه‌كێتیش (به‌رهه‌م ساڵحی) كاندید كردووه‌ پاش گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ناو یه‌كێتی و ده‌ستبه‌رداربوون له‌ هاوپه‌یمانی.

 

Back to top button