به‌په‌له…داعش هێرشی كرده سه‌ر ئه‌م شاره كوردستانیه.
شه‌وی رابردوو رێكخراوی تیرۆریستی داعش به چه‌ندین چه‌كداره‌وه هێرشیان کردە سەر گوندی غه‌ریب له رۆژئاوای كه‌ركوك و شه‌ڕ و رووبه‌ڕووبنه‌وه درووست بوو.”
بەپێی ئه‌و زانیاریانه‌ی بلاوكراونه‌ته‌وه، چەکدارانی داعش درەنگانی شەوی سێ شەممە 25/9/2018، هێرشیان کردووەتە سەر گوندی غەریب لە شارەدێی عەباسی لە باشووری رۆژئاوای پارێزگای کەرکووک و شه‌ڕ و رووبهڕووبنهوهیهكی سه‌خت روویداوه.”
لە گوندەکەدا، چەکدارانی داعش و هێزەکانی پۆلیسی فیدڕالیی رووبەڕووی یەکتر بوونەتەوە و تا ئێستا زیانە گیانی و ماددیەکانی ئەو شەڕە ئاشکرا نەبووە و به‌پێی گوته‌ی به‌رپرسانی ئه‌منیش شه‌ڕه‌كه قورس بووه.”
ئه‌وه‌ی شیاوی باس بێت.” له دوای خیانه‌تی 16ی ئۆكۆتبه‌ر كه باڵێكی یه‌كێتی ئه‌نجامیاندا و كه‌ركوك فرۆشرا، ئارامی و ئاسایش له شاره‌كه نه‌ماوه و خه‌ڵكی ماڵ و حاڵی خۆیان به‌جێده‌هێڵن و رۆژ به رۆژ دۆخه‌كه سهختردهبیت و په‌لاماری داعش‌یش بۆ سه‌ر ده‌ووروبه‌ری كه‌ركوك و ناوچه‌كانی تر له زیادبوونه.”