نێچیرڤان بارزانی سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌كه راده‌گه‌ێنێت.
له باره‌ی ئاهنگه گه‌وره‌كه‌ی پارتی له سۆران، بەرپرسی لقی 10ی پارتی ده‌ڵێت.” كه ئه‌مڕۆ كاتژمێر 4ی ئێوارە لە یاریگای سۆران، پارتی ئاهەنگێكی گەورە رێك دەخات، لەو ئاهەنگەدا (نێچیرڤان بارزانی) جێگری سه‌رۆكی پارتی ئامادە دەبێت، كە مژدەی سەركەوتنی پارتی رادەگەیێنێت.”
له‌و باره‌وه (عەلی عەونی) بەرپرسی لقی 10ی پارتی لە سۆران، ئاشكرایكردوه.” كه خەڵك بە حەسرەتەوە چاوەڕوانی هەڵبژاردن دەكه‌ن، بۆ ئەوەی دەنگ بە پارتی و كاندیدەكانی بدەن، رۆژ بە رۆژیش ئەندام و لایەنگرانی پارتی زیاتر دەبن، لە بەرانبەردا رۆژانە خەڵكێكی زۆری بێلایەن و لایەنگرانی حزب و لایەنەكانی دیكە پەیوەندی بە ڕیزەكانی پارتییەوە دەكەن، ئەوەش بۆ سیاسەتی حەكیمانەی سەرۆك بارزانی دەگەڕێتەوە، دڵنیاشین له‌سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی پارتی.”
بەرپرسی لقی 10ی پارتی لە سۆران، گوتیشی: “ئه‌مڕۆ كاتژمێر 4ی ئێوارە لە یاریگای سۆران، پارتی ئاهەنگێكی گەورە رێك دەخات، لەو ئاهەنگەدا (نێچیرڤان بارزانی) جێگری سه‌رۆكی پارتی ئامادە دەبێت وە مژدەی سەركەوتنی پارتیش رادەگەیێنێت و هه‌موومان پێكه‌وه ئاهنگه گه‌وره‌كه ئه‌نجامده‌ده‌ین و دڵنیایی ده‌ده‌ین كه سه‌ركه‌وتنی گه‌وره له رێیه.”