یه‌كێتی ترسی له شكستی خۆی و سه‌ركه‌وتنی پارتی هه‌یه بۆ سه‌رۆككۆمار
كێبركێی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان بۆ به‌ده‌ستهێنانی پۆستی سه‌رۆككۆمار له به‌غدا به‌رده‌وامی هه‌یه، له‌ماوه‌ی ۱۳ساڵی ڕابردوودا یه‌كه‌مین جاره پارتی دیموكراتی كوردستان هاوشێوه‌ی یه‌كێتی كاندیدی خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق دیاری ده‌كات ،دوای سه‌ردانه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی بۆ به‌غدا و كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ لیسته گه‌وره‌كانی عێراق ،جموجوڵه‌كانی نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی یه‌كێتی ته‌نگه‌تاو كرد و ناچاره كرد كه شاندێك ڕه‌وانه‌ی به‌غد بكات ،شانده‌كه‌ی یه‌كێتیش چوونه به‌غدا بۆ ڕازیكردنی لیسته‌كان و ده‌نگدانیان به كاندیده‌كه‌ی یه‌كێتی بۆ پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق .
سه‌رۆك بارزانی دكتۆر فواد حوسێن كاندید ده‌كات بۆ پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق . د.فواد حوسێن په‌یوه‌ندییه‌كی باش و فراوانی هه‌یه له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقییه‌كان و وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ش ، نزیكه ۱۷ ساڵه یاوه‌ری سه‌رۆك بارزانی كردووه‌و له سه‌ردانه‌كانیدا ،دفواد حوسێن ۱۳ ساله سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمه و به‌فه‌رمی ئه‌ندامی هیچ حیزبێك نییه ،پێشتر یه‌كێتی بووه‌و له شه‌ری ناوخۆدا وازی له یه‌كێتی هێناوه‌و سه‌ره‌تایی ساڵی ۲۰۰۰ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌و كوردستان و هه‌ماهه‌نگی هه‌یه له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان .
ئێستا یه‌كێتی ترسێكی گه‌وره‌ی هه‌یه و ڕوون بووه‌ته‌وه كه كاندیده‌كه‌ی پارتی د.فود حوسێن چانسی زیاتره‌و به‌هێزتره‌و سه‌رده‌كه‌وێت ، به‌هێزی د.فواد حوسێن له‌وه‌دایه كه كه‌سێكی حیزبی نییه‌و و زۆرجاریش به هۆی كێشه‌كانی هه‌ولیرو به‌غدا نێوه‌ندگیری كردووه‌و لایه‌نه عیراقییه‌كان له ڕێگه‌ی د.فواد حوسێنه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كانیان نوی كردووه‌ته‌وه‌و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی ،چونكه به‌رده‌وام له‌سه‌رخه‌ت بووه‌و قسه‌ی له‌گه‌ڵ كردوون ،یه‌كێتی جگه له ترسی شكستی خۆی و سه‌ركه‌وتنی پارتی داوا له پارتیش ده‌كات كه كاندیده‌كه‌ی خۆی بكشێنیته‌وه ،به‌ڵام پارتی دیموكراتی كوردستان داواكه‌ی یه‌كێتی ڕه‌ت ده‌كاته‌وه‌و ئاماده نییه قبولی بكات .
له‌لایه‌كی تریشه‌وه ئێران و ئه‌مریكییه‌كان و وڵاتانی ده‌ره‌وه‌و ته‌نانه‌ت عێراقییه‌كانیش زۆر مه‌به‌ستیانه كه پارتی دیموكراتی كوردستان بگه‌ڕێته‌وه بۆ ناو پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق ،پێیان وایه لاواز بوونی عێراق په‌یوه‌ندی به بایكۆتی پارتی هه‌یه و بۆیه پشتیوانی هه‌نگاوه‌كانی پارتی ده‌كه‌ن .