نێچیرڤان بارزانی : داوا له‌خه‌ڵك ده‌كه‌م با هه‌موومان ده‌نگمان بۆ ئارامی و ئاوه‌دانی و به‌هێزیی كوردستان بێت
له رێوره‌سمی دانانی به‌ردی بناغه‌ی پرۆژه‌ی شه‌قامی خێرای ۱۵۰ مه‌تری هه‌ولێر ،نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له گوتارێكیدا ڕایگه‌یاند :” “پرۆژه‌كه بۆ هاتووچۆی ناو پایته‌خت و رێڕه‌وی جووڵه‌ی هاتووچۆی شاره‌كانی دیكه و وڵاتانی ده‌وروبه‌ریش گرنگه و ئاسانكاریی بۆ جووڵه‌ی بازرگانی ده‌كات و خزمه‌تی هاتووچۆی هاووڵاتیان ده‌كات”.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راشیگه‌یاند:” شه‌قامه‌كه زیاتر له ۱۳۱ ملیۆن دۆلاری تێده‌چێت و گرووپی كۆمپانیاكانی هێمن ئه‌م پرۆژه‌یه‌ش به قه‌رز جێبه‌جێ ده‌كه‌ن و چه‌ندین پرۆژه‌ی دیكه‌ی ئه‌نده‌ر پاس و ئۆڤه‌ر پاس ئه‌نجام ده‌دات”. نێچیرڤان بارزانی ده‌ستخۆشی له كۆمپانیای ھێمن گرووپ و ئه‌ندازیاران و خاوه‌نه‌كه‌ی كرد بۆ ئه‌و كاره جوانانه‌ی ئه‌نجامیانداوه”. گوتیشی :”ئه‌و پرۆژه‌یه و چه‌ندین پرۆژه‌ی دیكه به‌شێك بوون له پلانی حكوومه‌ت، ئه‌گه‌ر ئه‌و كێشه و قه‌یرانانه نه‌بوویایه كه رووبه‌ڕووی هه‌رێمی كوردستان بوونه‌وه، ئێستا زۆرێك له‌و پرۆژانه جێبهجێكرابوون”.
جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێت :” دوژمنان چاویان به‌و ئاوه‌دانی گه‌شه‌سه‌ندنه‌ی كوردستان هه‌ڵنه‌هات بۆیه به ئاراسته‌كردنی داعش بۆ سه‌ر هه‌رێم و بڕینی بوودجه و هاتنی ئه‌و هه‌موو ئاواره بۆ هه‌رێمی كوردستان كێشه‌ی زۆرمان رووبه‌ڕوو بوویه‌وه و هه‌ر حكوومه‌تی هه‌رێم ته‌حه‌موولی ئه‌و هه‌موو كێشه و نه‌هامه‌تییانه ده‌كات، ئێستاش رۆژه سه‌خته‌كان خه‌ریكن تێده‌په‌ڕن و حكوومه‌تی هه‌رێمیش ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر كار و پرۆژه‌كانی بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كوردستان”.
نیچیرڤان بارزانی ده‌شڵێت : “سه‌ره‌ڕای هه‌موو كێشه و له‌مپه‌ره‌كان، له ماوه‌ی ۱۵ ساڵی رابردوودا توانیوومانه له هه‌موو روویه‌كه‌وه سیمای وڵات جوانتر و باشتر بكه‌ین و حكوومه‌ت سه‌دان پرۆژه‌ی جۆراوجۆر بۆ سه‌رجه‌م ناوچه‌كان جێبه‌جێكردووه‌و شه‌قام و رێگا و فڕۆكه‌خانه و مۆڵ و كتێبخانه و پرۆژه‌ی جۆراوجۆری له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كان جێبه‌جێكردووه”.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گووتی :”ئه‌وه‌ی ده‌یڵێین بۆ منتهكردن نییه به‌سه‌ر خه‌ڵكی كوردستاندا و ده‌مانه‌وێت بڵێین هه‌ر كاتێك توانا‌مان هه‌بێت خزمه‌تی زیاتری خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ین و ده‌گه‌ڕێینه‌وه سه‌ر جێبه‌جێكردنی پلانه‌كانمان له هه‌موو كه‌رته‌كان و هه‌موو ناوچه‌كانی كوردستان”.
له كۆتایی گوتاره‌كه‌یدا نێچیرڤان بارزانی گووتیشی: “داوا له هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌م رۆژی ۳۰ـی مانگ به ئارامی و هێمنی به‌شداریی هه‌ڵبژاردن بكه‌ن و با هه‌موومان ده‌نگمان بۆ ئارامی و ئاوه‌دانی و به‌هێزیی كوردستان بێت و به‌هاوكاری هه‌مووان سبه‌ینێمان له ئه‌مرۆ باشتر ده‌بێت”.