یه‌كێتی بۆ هه‌لبژاردن ٧٠ تا ٨٠ هەزار ڕەگەزنامەی عێراقی درووست کردووە

ساخته‌كارییه‌كانی یه‌كێتی له‌ ١٢ی ئایار بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌جۆریك بوو ته‌نانه‌ت كاندیده‌كانی خۆیشی داوای ده‌نگه‌كانیان ده‌كرده‌وه‌ ،له‌شاری كه‌ركوكیش توركمان عه‌ره‌به‌كان هاتنه‌ سه‌رخه‌ت دژ به‌ ساخته‌كارییه‌كان ،ته‌زویر بوو به‌ به‌شێكی ئۆرگانی له‌ عه‌قڵ و ره‌فتار و بیركردنه‌وه‌ی یه‌كێتی‌ و ده‌ستبردنی یه‌كێتی بۆ ته‌زویر ترس بوو له‌ شكستێكی چاوه‌ڕوان كراوو شاردنه‌وه‌ی ده‌موچاوی راسته‌قینه‌ی خۆی كه‌ به‌ هۆی ١٦ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ مێژوویه‌كی ره‌شی تۆمار كردبوو.

به‌ پێی زانیارییه‌كان دوای بێهیوابوونی یه‌كێتی له‌وه‌ی كه‌ ده‌نگی ڕاسته‌قینه‌ی خه‌ڵك به‌ رێگه‌ی شه‌رعی و یاسایی به‌ده‌ست بهێنن ،جارێكی تر یه‌كێتی به‌هاوكاری ئێران پلانێكی گه‌وره‌یان بۆ ساخته‌كاری له‌ هه‌لبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان ئاماده‌ كردووه‌ .

لای خۆیه‌وه‌ ڕۆژنامه‌نوس سه‌ركاو هادی ، لە هه‌ژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک له‌ نوسینێكیدا له‌ ژێر ناونیشانی ( پلانی ساختەکاریەکەی یەکێتی ”ئەم قسانە زانیارین و بەپرسیارم لێیان”) نوسیویه‌تی و ده‌ڵێت:” یه‌كێتی به‌نیازه‌ له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی كوردستاندا هاوشێوه‌ی هه‌لبژاردنه‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراق به‌ هاوكاری ئێران ساخته‌كارییه‌كی تر ئه‌نجام بدات ، یەکێتی لەم ساختەکارییەدا، ٧٠ تا ٨٠ هەزار ڕەگەزنامەی عێراقی درووست کردووە و بە نیازە لە هەڵبژاردنەکاندا بەکاری بهێنێت”.

به‌قسه‌ی رۆژنامه‌نوس سه‌ركاو هادی” یه‌كیتی په‌یوه‌ندی به‌ پارتییه‌وه‌ كردووه‌ بۆ ئه‌نجامدانی ساخته‌كاری هاوبه‌ش ،به‌ڵام پارتی پیشنیاره‌كه‌ی یه‌كێتی ڕه‌تكردووته‌وه‌و به‌ یه‌كێتی گوتووه‌ : ئێمه‌ پێویستیمان به‌ ساخته‌كاری نییه‌ و دڵنیاین كه‌ خه‌ڵك متمانه‌مان پێده‌كه‌ن و ده‌نگی شه‌رعی و یاسایی به‌ ده‌ست ده‌هێنین “.

له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕابردوو بزوتنه‌وه‌ی گۆران سه‌ركاو هادی ده‌ڵێت:” هەڵبژاردنەکانی پێشوو یەکێتی کێشەی ئەوەی نەبوو گۆڕان دەنگ زیاد بێنێت چونکە نەوشیروان لەژێرەوە هەر یەکێتی بووە و هەموو پڕۆژە بازرگانییەکانی هاوبەش بوون لەگەڵ یەکێتیدا (بۆ نموونە فاروقی مەلا مستەفا پڕۆژە هاوبەشەکانی نەوشیروان وبەرپرسە بازرگانەکانی تری یەکێتی بەڕێوە دەبرد). دوای نەمانی نەوشیروان یەکێتی دەیەوێ دەسبگرێتەوە بەسەر موڵکەکانی نەوشیرواندا. بۆیە ئەم جارە تەزویر بۆ گۆڕان ناکات”.

هه‌روه‌ها له‌ خالی چواره‌می نوسێنه‌كه‌یدا سه‌ركاو هادی نوسیویه‌تی و ده‌شڵێت :” یەکێتی ئەم جارەش تەزویر تەنیا بۆ خۆی ناکات، تا شتەکە یەکجار زەق نەبێت. بە هاوڕایی لەگەڵ ئێران و بەغدا، تەزویر بۆ نەوەی نوێش دەکا. بۆ ئەوەی نەوەی نوێ لەبەرامبەر گۆڕاندا بەهێزتر بێت. واتە ئەو جنسیانەی ئامادەکراون هەموویان بۆ کاندیدەکانی یەکێتی دەنگیان پێ نادرێ بەڵکو بۆ ئەوانەی نەوەی نوێیش”.

بزوتنه‌وه‌ی گۆران ترسیان له‌ ساخته‌كارییه‌كانی یه‌كێتی له‌ هه‌لبژاردنه‌كانی كوردستان كه‌ جارێكی تر بۆ داپۆشینی شكست و داڕمانی خۆی په‌نای بۆ به‌رێته‌وه‌ ،هەڵبژاردنی ١٢ی مانگی ئایاری ڕابردووی پەرلەمانی عێراق زۆرترین تانەی لێدرا ،سەربازگە كردنی پرۆسەی ھەژماركردنەوەی دەنگەكان و رێگری كردن لە نوێنەری لایەنە سیاسییەكان و رۆژنامەنووسان، كارێكی ناشارستانی و نا دیموكراتیی بوو له‌ شاری سلێمانی.

 

Back to top button