كه‌ركوك داعش هێرش ده‌كاته سه‌ر گوندی غه‌ریب

له‌پاش ڕووداوه‌كانى خیانه‌تی ڕه‌شی ۱٦ـى ئۆكتۆبه‌رى ساڵى ۲۰۱۷ هاتنى سوپاى عێراق و هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبی و هێزه ئێرانیه‌كان بۆ سنوورى ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستان ، كه‌ركوك كه‌وته ژێرده‌ستى میلیشیای حه‌شدى شه‌عبی وهێزه‌كانی ئێرانی له‌وكاته‌وه تاوه‌كو ئێستا ڕۆژدواى ڕۆژ ژماره‌ى كرده‌وه تیرۆریستییه‌كان ته‌عریبكردن به‌رامبه‌ر به هاووڵاتیانى كوردى سنووره‌كه پێمهاته‌كانی تر له زیادبووندایه.
چەکدارانی داعش درەنگانی شەوی سێشەممە ۲۵ی۹ی۲۰۱۸، هێرشیان کردووەتە سەر گوندی غەریب لە شارەدێی عەباسی لە باشووری رۆژئاوای پارێزگای کەرکووک.
لە هێرشه‌كه‌یان بۆ گوندی غەریب لە شارەدێی عەباسی، چەکدارانی داعش و هێزەکانی پۆلیسی فیدڕالیی رووبەڕووی یەکتر بوونەتەوە و تا ئێستا زیانە گیانی و ماددیەکانی ئەو شەڕە ئاشکرا نەبووە.
لە سەروبەندی ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو ھەزاران خێزانی کەرکووک ئاوارە بوون و ئەوانەیشی لە شوێنی خۆیان ماون بەردەوام لە ترس و دڵەڕاوکێدان بە ھۆی تێکچوونی ڕەوشی ئەمنیی ئەو ناوچانەوە. بەرپرسێکی ئاوارەکانی کەرکووکیش دەڵێ، خەڵکی بە ھۆی ئەو داگیرکارییەوە ئامادەی گەڕانەوە نین.