نوری مالیكی : سه‌رۆك بارزانی پشتیوانی دكتۆر فواد ده‌كات و دڵنیاین سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت
ئەمڕۆ چوارشەممە ۲٦ی۹ی۲۰۱۸ نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ فوئاد حوسێن، كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پۆستی سه‌رۆككۆمار له چاوپێكه‌وتنێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند:” سه‌رۆك بارزانی پشتیوانی ده‌كات و دڵنیاین سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت ، ئاراسته‌ی تێروانینی پارتیمان بۆ روونبووه‌ته‌وه و پێشمان باشه، كورد یه‌ك نوێنه‌ری به‌هێزی هه‌بێت له به‌غدا “.
دواتر شوان محه‌مه‌د ته‌ها، به‌رپرسی لقی ۵ی پارتی له به‌غدا گووتی :” كۆبوونه‌وه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن و هه‌ر ئه‌مڕۆش سه‌ردانی چه‌ند لایه‌نێكی دیكه‌ش ده‌كه‌ن ، به‌هۆی پێگه‌ی به‌هێزی پارتی له هه‌رێمی كوردستان و له سه‌ر ئاستی عێراقیش كه حزبی یه‌كه‌مه، به‌شێك له‌لایه‌نه‌كان پێشوازی له كاندیده‌كه‌ی پارتی ده‌كه‌ن و هه‌ندێكیش پێیانوایه، كورد یه‌ك كاندیدی هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوو هیچ گرفتێكیان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه بۆ درووست نه‌بێت”.
به‌رپرسی لقی ۵ـی پارتی گوتیشی :” ئه‌گه‌ر كاندیدی پارتی ببێته سه‌رۆككۆمار، رۆڵی ئه‌رێنی ده‌بێت له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و پێشتریش ئه‌و هه‌وڵه تاقینه‌كراوه‌ته‌وه”.
. د.فواد حوسێن په‌یوه‌ندییه‌كی باش و فراوانی هه‌یه له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقییه‌كان و وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ش ، نزیكه ۱۷ ساڵه یاوه‌ری سه‌رۆك بارزانی كردووه له سه‌ردانه‌كانیدا ،دفواد حوسێن ۱۳ ساله سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمه و به‌فه‌رمی ئه‌ندامی هیچ حیزبێك نییه ،پێشتر یه‌كێتی بووه‌و له شه‌ری ناوخۆدا وازی له یه‌كێتی هێناوه‌و سه‌ره‌تایی ساڵی ۲۰۰۰ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌و كوردستان و هه‌ماهه‌نگی هه‌یه له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان .