نێچیرڤان بارزانی : پارتی ئەمینترین و باوەڕپێکراوترین هێزە وسەری ئێوەی پارتی بە ئەندازەی ئەو چیایانە بەرزە
لە میانی کەرنەڤاڵی جەماوەریی لیستی ژماره ۱۸۳ ـی پارتی دیموكراتی كوردستان له ده‌ڤه‌ری سۆران ، نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و داوای لە لایەنگرانی حزبەکەی کرد، سەیری چیا سەربەرزەکان بکەن، ”سەری ئێوەی پارتی بە ئەندازەی ئەو چیایانە بەرزە. ئێمە و ئەو چیایانە مێژووی سەربەرزی و بەرگریمان پێوە هەیە، پارتیبوون بەقەد ئەو چیایانە سەربەرزییە“.
نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی لە گوتاریدا رایگەیاند:” رواندز مێژووێكی سه‌نگینی هه‌یه، هه‌موومان ناوبانگی خانزادی سۆرانمان بیستووه و خانزاد سیمبولی ژنانه و بارزانیش هێمای به‌رخودانه. چۆمان و باڵه‌كایه‌تی یه‌كه‌م لانكه‌ی شۆڕشی سه‌رتاسه‌ری كوردستانه، سۆرانیش ناوچه‌ی كوردستانیپارێزانی پارتییه، نموونه‌ی پێكه‌وه‌ژیان له گونده‌كانی ئه‌و ناوچانه‌ن، وه‌كو گونده‌كانی هاودیان و دیانا و بێدیال. هه‌موو بستێكی ئه‌م ده‌ڤه‌ره شوێنی رێكخستنه‌كانی پێشمه‌رگه‌كانی پارتی بووه، نه‌وه دوای نه‌وه خه‌ڵكی به توانا له‌م ده‌ڤه‌ره هه‌ڵده‌كه‌ون و ده‌بنه مایه‌ی پێشكه‌وتنی كوردستان، زانكۆی سۆرانیش نموونه‌ی پێشكه‌وتنه و ساڵ به ساڵیش له گه‌شه‌سه‌ندندایه، به هاوكاری حكوومه‌ت پرۆژه‌ی باش جێبه‌جێ كراون و زیاتریش جێبه‌جێ ده‌كرێت. به تایبه‌تیش له رێگه‌ی پرۆژه‌ی گه‌شتیارییه‌وه بۆ زیادكردنی هه‌لیكار، رێگاوبان باشتر ده‌كه‌ین و بایه‌خی زیاتریش به ده‌روازه سنوورییه‌كان ده‌ده‌ین و ژماره‌یان زیاتر ده‌كه‌ین. ده‌روازه‌ی سنووری توركیا له مێرگه‌سۆر ده‌كه‌ینه‌وه و هه‌رچیش بكه‌ین قابیلی خه‌باتی خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ره‌كه هێشتا كه‌مه، رۆژ به رۆژیش شانازیبوون به پارتیبوونهوه زیاتر ده‌بێت”.
هه‌روه‌ها جێگری سه‌رۆكی پارتی ڕاشیگه‌یاند:” پارتی باوه‌ڕپێكراوترین رێكخراو و بزووتنه‌وه‌ی ریككه‌وتن و ئاشتی و ئاوه‌دانی كوردستانه، ئێستاش پارتی پلانێكی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی هه‌یه بۆ گه‌شه‌پێدانی زیاتری كوردستان. له بیرتانه له ساڵی ۱۹۹۱ سه‌رۆك بارزانی له كۆنهفڕۆكهخانهی دیانه به ئێوه و خه‌ڵكی كوردستانی گوت من لێره‌م تا دوا دڵۆپه خوێن، ئێوه‌ش لێره‌بن، ئه‌وكات هه‌ر خۆیشی سه‌رپه‌رشتی تێكشكاندنی رژێمی كرد و ئێستاش تانكه تێكشكاوه‌كان له‌وێ ماون و نیشانه‌ی سه‌ركه‌وتن و سه‌رفرازین بۆ خه‌ڵكی كوردستان. ساڵی رابردووش هه‌ندێك خه‌ڵك له ته‌له‌فزیۆنه‌كانه‌وه هه‌واڵی گرتنى هه‌ولێر و كه‌وتنی قه‌ڵای هه‌ولێریان بڵاوده‌كرده‌وه، له سحێلا و پردێ هێزی پێشمه‌رگه‌ی ئێوه خه‌ونی تێكشكاندنی پارتییان وه‌ك ده‌یانجاری دیكه كرد به خه‌ونی حوشتر”.
پارتی دیموكراتی كوردستان به قه‌واره‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ به‌شداریی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات كه بڕیاره رۆژی ۳۰ی۹ی۲۰۱۸ به‌ڕێوه‌بچێت، جگه له پارتی ۲۷ قه‌واره و لیستی دیكه به‌شداریی هه‌ڵبژاردنه‌كه ده‌كه‌ن و بۆ به‌ده‌ستهێنانی ۱۰۰ كورسی و ۱۱ كورسی كۆتای پێكهاته ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی دیكه كێبڕكێ ده‌كه‌ن.