سه‌رۆك بارزانی : بۆ زاخۆییه‌كان چاوم ڕوون و دڵخۆشم به بینینتان ئه‌ی دڵ و جان

ئەمڕۆ چوارشەممه ۲٦ی۹ی۲۰۱۸ لە شارۆچكەی زاخۆ بە ئامادەبوونی سەرۆك بارزانی، گەورەترین كەرنەڤاڵی پشتیوانی لە لیستی ژماره ۱۸۳ـی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئەنجام درا.
پارتی دیموكراتی كوردستان به دروشمی (بنیاتنانی كوردستانێكی به‌هێز) به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژاردنی دارشتووه‌و به‌ڵێن به ده‌نگده‌رانی ده‌دات پاش سه‌ركه‌وتنی له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا كار بۆ جێبه‌جێكردنیان بكات.
سه‌رۆك بارزانی له وتارێكدا كه ئاراسته‌ى خه‌ڵكى زاخۆى كرد، ستايشى جه‌ماوه‌رى زاخۆى كرد و به “دڵ و جان” وه‌سفيكردن و رايگه‌ياند:” جارێكى ديكه، چاوى ئێمه روون و دڵى ئێمه خۆش بوو به بينينى ئێوه، ئه‌ى دڵ و جان، كاتێك مرۆڤ دێته زاخۆ، كورديبوون و وه‌فا و دڵسۆزى و جوامێرى دێته به‌رچاوى مرۆڤ. من خۆم ئه‌گه‌ر ساڵى جارێكيش ده‌رفه‌تێك بۆم هه‌ڵبكه‌وێت بێمه زاخۆ بۆ يه‌ك ساڵ خۆم بارگاوى ده‌كه‌مه‌وه. ئێوه بينيتان رۆژى ۲۳ى ئه‌م مانگه له سلێمانى و دوێنێ له رۆژى ديرۆكيدا له هه‌ولێر و ئه‌مڕۆ لێره و سبه‌ى له دهۆك و هه‌موو شارێكى كوردستان، جارێكى ديكه دڵسۆزانى شه‌هيدانى كوردستان په‌يمانيان نوێكرده‌وه، كه دڵسۆزى ئه‌م خاك و گه‌له‌ن. سوپاس و پێزانين بۆ هه‌موو جه‌ماوه‌رى دڵسۆز و تێكۆشه‌رى كوردستان”.
له به‌شێكی تری وتاره‌كه‌یدا سه‌رۆك بارزانی ڕاشیگه‌یاند:” پار ساڵ وه‌ك ئه‌م رۆژانه و لێره مێژووييه‌ك درووست كرا، په‌يمانمان دا و له‌و بڕوايه‌دام، ديسان رۆژى ۳۰ى ئه‌يلوول مێژووييه‌كى ديكه بۆ خۆتان و پارته‌كه‌تان تۆمار ده‌كه‌نه‌وه”.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك بارزانی گووتی :” ئێمه ئاشتيخوازين و ده‌مانه‌وێت هه‌موو كێشه‌كان به ئاشتى چاره‌سه‌ر بكرێن. به‌ڵام هيچ كاتێك ناهێڵين له‌سه‌ر حسابى كه‌رامه‌ت و ئيراده‌ى ميله‌ت و خوێنى شه‌هيدانى ئێمه كه‌سێك ئيراده‌ى خۆى به‌سه‌رماندا فه‌رز بكات. ئه‌ويش به پشتيوانى خودا و هيمه‌تى ئێوه و قاره‌مانێتى پێشمه‌رگه ، ئێوه ده‌زانن، مانگى ئايارى رابردوو، هه‌ڵبژاردنێكى گرنگ بۆ په‌رله‌مانى فيدراڵى عێراق ئه‌نجامدرا و ئه‌و هه‌ڵبژاردنه گرنگ بوو چونكه سه‌نگى پارتى ده‌رخست”.
لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا سەرۆک بارزانی ده‌ڵێت:”سه‌رباری ئه‌وه‌ی هه‌موو له‌گه‌ڵ بڕیاری ڕیفراندۆم بوون، كه‌چی دواتر لێی ده‌رچوون و ئۆباڵه‌كه‌یان خسته ئه‌ستۆی من، به‌ڵام ئێمه قۆناغه سه‌خته‌كه‌مان به سه‌ربه‌رزی و پشتیوانیی ئێوه تێپه‌ڕاند. ئێستایش و له‌م ده‌رفه‌ته نوێیه‌دا باوه‌ڕمان وایه كه حكوومه‌تی هه‌رێم و عێراق سوود له‌و ده‌رفه‌ته وه‌رده‌گرن و به قازانجی ه‌هردوو لایان ده‌بێ و ئێمه‌ش پشتیوان ده‌بین، به‌ڵام هیچ كاتێكیش مساوه‌مه له‌سه‌ر مافی گه‌له‌كه‌مان ناكه‌ین.”
سەرۆک بارزانی لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان گوتی: “ئه‌م هه‌ڵبژاردنه چاره‌نووساز و گه‌لێك گرینگه، پارتی چه‌ند سه‌ركه‌وتوو بێ، گۆڕانكاریی گه‌وره ده‌كرێن و چاكسازیی سه‌رتاسه‌ری ده‌كرێ. ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ به‌خته‌وه‌ر و سه‌رفراز بین، پێویسته پارتی سه‌ركه‌وتوو بێ. من نه‌هاتووم پێتان بڵێم ده‌نگ به چ لیستێك ده‌ده‌ن، به‌ڵكه هاتووم بزانم ئێوه ده‌نگ به كێ ده‌ده‌ن، به‌ڵێن ده‌ده‌م منیش ده‌نگی پێ بده‌م. ”
سه‌رۆك بارزانی گوتیشی :”ڕاسته ئێمه دووچاری قه‌یرانێكی ناخۆش بووین، به‌ڵام ڕۆژی گه‌ش و خۆش بۆ گه‌نج و لاوان و كوردستانیان له پێش ماون.كوردستان وڵاتی هه‌مووانه، هیی كورد، عه‌ره‌ب، توركمان و سریان و ئه‌رمه‌نه، ئازاده بۆ كۆی ئایینه‌كان و هیوادارم هه‌مشه‌ش ئه‌م فه‌رهه‌نگه پارێزراو بێ.”
سەرۆک بارزانی بۆ زاخۆییه‌كان ده‌ڵێت: چ به زاخۆییه‌كان بڵێم، پێم وایه هیچ ئه‌دیب و نووسه‌ر و شاعیرێك له وه‌سفیدا، بتوانێ مافی ده‌ڤه‌ری زاخۆ بدات ، له شۆڕشی ئه‌یلوول و گوڵان و له‌و كاته‌ی پێویست بووبێ، خوێن بۆ وڵات بدرێ، زاخۆ پێشه‌نگ بووه، له شه‌ڕی داعشدا، ڕۆژی تێپه‌ڕ نه‌بوو، تازییه‌یه‌ك بۆ شه‌هیدێكی ئه‌م ده‌ڤه‌ره به‌ڕێوه نه‌چێ، خۆی هه‌موو ده‌ڤه‌ره‌كانی كوردستان قسوورییان نه‌كرد، به‌ڵام ئه‌و مه‌ردایه‌تی و سه‌ربه‌رزییه ئێوه سه‌رده‌سته‌ن. وه‌ك فه‌رهه‌نگی خۆی ئه‌و گوته باوه‌ی كرده‌وه ”به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌چین و خۆناچه‌مینین.”
پارتی دیموكراتی كوردستان به قه‌واره‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ به‌شداریی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات كه بڕیاره رۆژی 30ی9ی2018 به‌ڕێوه‌بچێت، جگه له پارتی 27 قه‌واره و لیستی دیكه به‌شداریی هه‌ڵبژاردنه‌كه ده‌كه‌ن و بۆ به‌ده‌ستهێنانی 100 كورسی و 11 كورسی كۆتای پێكهاته ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی دیكه كێبڕكێ ده‌كه‌ن.