یه‌كێتی ته‌لاق به پۆلیسی كۆیه ده‌خوات كه ده‌نگ بده‌ن به‌یه‌كێتی
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له شارۆچكه‌ی كۆیه، بانگێشتی گشت پۆلیسه‌كانی ئه‌م شارۆچكه‌یان كردووه، كه ده‌بێت ته‌لاق بخۆن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌نگ به‌یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بده‌ن، ئه‌وانیش ته‌لاقیان خواردووه كه ده‌نگ به‌یه‌كێتی بده‌ن وه ئه‌گه‌ر ده‌نگ به‌یه‌كێتی نه‌ده‌ن ژنه‌كانیان به‌ته‌لاق دراو حساب ده‌كرێن، به‌ڵام پۆلیسێكی ئاماده بوو بهخواكوركی راگه‌یاندووه كه به‌ناچاری ته‌لاقیان خواردووه، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگ به‌یه‌كێتی بده‌ن”.
پۆلیسهكهی شارۆچكه‌ی كۆیه، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی بهخواكوڕك راگه‌یاند، ته‌واوی پۆلیسی شارۆچكه‌كه‌مان له‌لایان مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی له كۆیه بانگێشت كراون بچن بۆ مهڵبهندوو له‌وێ پێیان گوتین ده‌نگ به‌كێ ده‌ده‌ن، هه‌موومان گوتمان ده‌نگ به‌یه‌كێتی ده‌ده‌ین، به‌ڵام به‌رپرس و چه‌ند كه‌سێكی تر پێیان گوتین ته‌نها به‌قسه نا ده‌بێت ته‌لاق بخۆن كه ده‌نگ به‌یه‌كێتی ده‌ده‌ین، ئێمه‌ش به‌ناچاری و له ترسی ئیشه‌كه‌مان ته‌لاقمان خوارد كه ده‌نگ به‌یه‌كێتی ده‌ده‌ین، بۆیه له‌ترسی كاره‌كه‌مان و ترسی سه‌ڵامه‌تی ژیانمان ناچار بووین ته‌لاق بخۆین”.
له‌و باریه‌وه مامۆستا ئاینی (عه‌وڵا یاسین خدر) پێشنوێژ و وتاربێژ ده‌لێـت، ته‌ڵاق خواردن و ته‌ڵاق دان له ئاینی ئیسلام به ئیجباری یه‌كێك له دووكهسهكه ناكرێت، چونكه كه‌سه‌كه له‌ژێر بارێكی قورس ئه‌م بریاره‌ی داوه نه‌ك به‌خواستی خۆیی، بۆیه كه‌سی تهلاقدراوهكه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگ بدات، له‌ژێر بارێكی قورس‌دا ئه‌م بریاره‌ی داوه، “ته‌لاقی ناكه‌وێت”، له ئاینی ئیسلامدا شه‌رعی نیه، چونكه ته‌لاقدان یان ته‌لاق خواردن، له‌نیازی جیابوونه‌وه دێت كه ئه‌م دوو هاوسه‌ره به‌رێزه گه‌یشتوونه‌ته ئه‌م بریاره كه ناتوانن پێكه‌وه بژین، نه‌ك له‌نیه‌تی ئیجباركردن به‌كارێك كه دیاره ئه‌م برا پۆلیسانه، ئیجبار كراون بۆیه ته‌لاقیان ناكه‌وێت.