كاندیدانی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و داد په‌روه‌ری به پاڵپشتی دارایی یه‌كێتی به‌شداری هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن
دوای ئه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری بڕیاریدا به‌شداری هه‌ڵبژاردن نه‌كه‌ن, دواتریش سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیه‌كه بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ نێو یه‌كێتی دا, ئه‌م بڕیاره بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه له ئێستادا تاك لایه‌نانه چه‌ند به‌ر بژێرێكی هاوپه‌یمانی بریاری به‌شداریكردنیادا.
به گوێره‌ی زانیاریه‌كانی خواكوڕك كه له سه‌رچاوه‌یه‌كی باروه‌ڕپێكراوی نێو یه‌كێتی ده‌ستی كه‌وتوون:” كاندیدانی هاوپه‌یمانی ئه‌وانه‌ی بڕیاری به‌شداری كردنیان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ركرد, له لایه‌ن یه‌كێتیه‌وه پاڵشتی ماددیان بۆ كراوه, وه‌ك كاندیدانی یه‌كێتی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كَرێت, كه ئه‌مه‌ش جۆرێكی دیكه له فێلكردن له ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی یه‌كێته بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی هاوپه‌یمانیان پێ كۆ بكه‌نه‌وه دواتریش ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وت بچێته پاڵ فراكسیۆنی یه‌كێتی.
ئه‌و سه‌رچاوه‌ی گوتیشی:” دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح بۆ نێو یه‌كێتی, لاهور جه‌نگی و قادر حه‌مه‌جان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك كاندیدی هاوپه‌یمانی كۆبوونه‌وه كه بڕیاردا پاڵپشتی ماددی ئه‌و كاندیدانه بكرێت, به مه‌رجێك ئه‌گه‌ر ده‌رچوون بگه‌ڕێنه‌وه ناو یه‌كێتی و بچێته پاڵ فراكسیۆنی یه‌كێتی.
سه‌رچاوه‌كه ده‌لێت پێشبینی ده‌كرێت له رێگای ئه‌و كاندیدانه ده‌نگی هاوپه‌یمانی بۆ یه‌كێتی بچێت به‌مه‌ش ژماره‌ی كورسیه‌كانی فراكسیۆنی یه‌كێتی زیاد ده‌بێت.