كۆمسیۆن سێ بڕیاری نوێ ده‌رده‌كات
له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه‌ی واده‌ی سازدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان, كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی له هه‌رێمی كوردستان 3 بڕیاری نوێی له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان ده‌ركرد، كه بڕیاره له 30 ئه‌م مانگه به‌ڕێوه‌بچێت.
یه‌كه‌م بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی كۆمسیاران كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا هاتووه، بریتییه له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ی ده‌نگده‌ر له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌یبات بۆئه‌وه‌ی كه‌سایه‌تی خۆی پێ پشتڕات بكاته‌وه ناڕوون بێت، ئه‌وا پێویسته ده‌نگده‌ر به‌ڵگه‌یه‌كی دیكه له‌گه‌ڵ خۆی ببات بۆئه‌وه‌ی پێناسه‌ی كه‌سایه‌تی خۆی پێ پشتڕاست بكاته‌وه.
بڕیاری دووه‌میش ئه‌وه‌یه كه بۆ دڵنیابوونه‌وه له كه‌سایه‌تی ده‌نگده‌ر كۆمسیۆن پشت به‌و پاسپۆرت و رهگهزنامانه نابه‌ستێت كه دوای مانگی ئابی ئه‌مساڵ ده‌ركراون. له‌كاتێكدا بڕیاری سێیه‌م و كۆتایی تایبه‌ته به كارمه‌ندانی كۆمسیۆن، كه هێنان یاخۆد به‌كارهێنانی هه‌ر پێنووسێك له‌كاتی هه‌ڵاوێركردنی ده‌نگه‌كان قه‌ده‌غه‌یه.