رۆژنامه‌یه‌كی عه‌ره‌بی: له‌به‌ر ئه‌و سێ هۆكاره فوئاد حسێن ده‌بێته سه‌رۆك كۆمار
دوای ئه‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان فوئاد حسێنی بۆ پۆستی سه‌رۆكی كۆماری عێراق كاندید كرد, ڕۆژنامه‌ی “ئه‌خبار”، كه سه‌ر به حزبوڵڵای لوبنانییه، له ڕاپۆرتێكیدا ئاشكرای كردووه، له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك، فوئاد حوسێن ده‌بێته سه‌ركۆماری عێراق.
ڕۆژنامه‌كه، له ڕاپۆرته‌كه‌یدا، سێ هۆكاری دیاری كردووه، كه چانس به كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان، ده‌دات، پۆسته‌كه به‌ده‌یست بهێنێت.
به‌پێی ڕۆژنامه‌كه، هۆكاری یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه، هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی نووری مالیكی و هادی عامری «هاوپه‌یمانێتی بینا»، له‌گه‌ڵ پارتی نزیكترن و ڕازین به‌كاندیده‌كه‌ی.
هه‌روه‌ها هۆكارێكی دیكه ئه‌وه‌یه، كه لایه‌نه كوردستانییه‌كان، تائێستاش نه‌گه‌شتوون به ڕێككه‌وتنی كۆتایی بۆ یه‌كڕیزی نێو ماڵی كوردی، كه ئه‌وه‌ش چانسێكی زیاتر ده‌دات به كاندیده‌كه‌ی پارتی، چونكه گه‌ر ڕێككه‌وتن هه‌بووایه، هه‌مو پۆسته‌كانی حكوومه‌تی به‌غدا و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش، به‌یه‌كه‌وه كۆ ده‌كرانه‌وه و دابه‌ش ده‌كران.
هۆكاری سێیه‌میش ئه‌وه‌یه، لایه‌نه سونه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان، پارتی پۆستی سه‌رۆك كۆمار له یه‌كێتی وه‌ربگرێت، به‌تایبه‌ت كه له سێ خولی ڕابردوودا ئه‌و پۆسته لای یه‌كێتی بووه.
هاوكات، نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، ئەمڕۆ چوارشەممە 26\9\2018، رای گەیاندووە، کە پێیان باشە کورد لەسەر یەک کاندید رێکبکەون و هەمیشە کورد لە بەغدا یەک هەڵوێست بووە.
جەختیشی لەوە کردووەتەوە، کە سەرۆک بارزانی، پشتیوانی د. فوئاد حوسێن، سەرکەوتوو دەبێت و گوتویەتیشی: ”هیوای سەرکەوتن بۆ د. فوئاد حوسێن و پارتی دەخوازم، دەمانەوێت نوێنەری هەرێمی کوردستان، لە بەغدا بەهێز بێت“.