له ده‌ربه‌ندیخان هه‌وڵی تیرۆركردنی هاوڵاتیه‌كی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌درێت
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2018/09/1-117.jpg)
دوای هێڕشه خوێناویه‌كه‌ی سوپای پاسداران بۆ سه‌ر قه‌ڵای دیموكرات له قه‌زای كۆیه, دوێنێ له قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان له‌لایه‌ن كه‌سێكی نه‌ناسراوه‌وه ته‌قه له هاووڵاتیه‌كی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان دانیشتوی ده‌ربه‌ندیخان ده‌كرێت و به‌سه‌ختی بریندار ده‌كرێت، كه‌سوكاره‌كه‌شی ئه‌و كاره به‌هه‌وڵی تیرۆركردنی سیاسی له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن.
سه‌میره سه‌عید خوشكی لوقمان سه‌عید (شه‌هابی) كه خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه رایگه‌یاندووه ” ئێواره‌ی رۆژی سێشه‌ممه 25-9 لوقمان سه‌عیدی برام، له‌كاتێكدا ده‌رگای له‌كه‌سێكی نه‌ناسراو كردۆته‌وه، گوللـه‌یه‌ك به‌ر سه‌ری كه‌وتوه و به‌سه‌ختی بریندار بوه”. وتیشی “دڵنیاین ئه‌و كاره هه‌وڵی تیرۆركردنی براكه‌م بوه و گومانێكی زۆرمان له كه‌سێك هه‌یه، كه له رۆژهه‌ڵاته‌وه هاتبێته قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان بۆ تیرۆركردنی براكه‌م”.
سه‌میره سه‌عید گوتیشی :” لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان وه‌ك پێویست به‌ده‌نگ ئه‌و روداوه‌وه نه‌چون و خاوه‌ندارێتیان نه‌كردوه، له كاتێكدا براكه‌ی زیاتر له 10 ساڵه كارمه‌ندی هێزه‌كانی پۆلیسی سنوره.