غالب محهمهد: به بهڵگه به دادگای كفریم گوت یهكێتی نهوتی ئهو سنوره دهدزێت كهچی دادگا منی سزادا
دوای ئهوهی ئهندامێكی ئهنجومهنی پرێزگای سلێمانی له لێژنهی پیشه سازی و وزه رایگهاندبوو كە نەوتی سنوری گەرمیان ناخرێتە خزمەتی هاووڵاتیان و ئەو كۆمپانیایانەی كە لەبواری نەوتدا كاردەكەن خزمەتی بەرپرسانی حزبە دەسەڵاتدارەكهی ناوچهكه دهكهن, دادگا ئهو ئهندامهی ئهنجومهنی سزا دا.
د.غالب محەمەد سەرۆكی لیژنەی پیشەسازی و وزەو بازرگانی و سامانە سروشتییەكانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایگهیاند، بەهۆی ئەوەی پێشتر رایگەیاندوە، كە نەوتی سنوری گەرمیان ناخرێتە خزمەتی هاووڵاتیان و ئەو كۆمپانیایانەی كە لەبواری نەوتدا كاردەكەن خزمەتی بەرپرسانی حزبە دەسەڵاتدارەكهی ئهو ناوچهیه, هەروەها راشیگەیاندوە بەرپرسان، دەسەڵات لەبەڕێوەبەری ناحیەكان وەردەگرنەوە بۆخۆیان.
ئهو ئهندامهی ئهنجومهنی پارێزگا گوتیشی:” دوای ئاشكرا كردنی زانیاریهكان دوو بەرپرسی یەكێتی سكاڵایان لە دادگای كفری لەسەر تۆماركردم دواتر به بەبڕیاری دادوەر بە بڕی یەك ملیۆن دینار سزادراوە.
د.غالب محەمەد سەرۆكی لیژنەی پیشەسازی و وزەو بازرگانی و سامانە سروشتییەكانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی وتیشی “هەرچەندە بەڵگەی پێویستم پێشكەش بەدادگا كردووە لەسەر ئەم كەیسە، بەڵام دادگا لەجیاتی سزای ئەو كەسانە بدات كە سامانی گشتی هەرێم بەفیڕۆدەدەن، سزای منیانداوە بە بڕی یەك ملیۆن دینار”.