به‌رشه‌لۆنه‌ و ریال مه‌درید به‌ قورسی دۆڕان.

پاش یانەی بەرشەلۆنە کە ئەمشەو (2-1) بە یانەی لیگانێس دۆڕا، یانەی ریاڵ مەدریدیش بە قورسی دۆڕاو تاڵاوی یەکەم دۆڕانی لە وەرزی نوێی خولی ئیسپانیا چەشت.”

لە یارییەکانی هەفتەی شەشەمی خولی ئیسپانیا، لە یاریگای رامۆن سانچێز پیزخوان، یانەی ریاڵ مەدرید بووە میوانی یانەی سیڤیلیاو لە ئەنجامدا بە سێ گۆڵی بێوەڵام یاریەکەی دۆڕاند و شكستێكی گه‌وره‌ی تووش بوو.”

ریال مەدرید بە ئاستێکی خراپەوە دەرکەوت و یانەی سیڤیلیا تەنها لە گێمی یەکەم و لە خولەکەکانی 17 و 21 و 39 ،توانی سێ گۆڵەکە لە لایەن یاریزانان، ئەندرێ سێلڤا دوو گۆڵ و بن یەدرەوە بکات و گێمی یەکەم (3-0) پێشبکەوێت.

لە گێمی دووەم لۆپتیگوی راهێنەری ریاڵ مەدرید چەند گۆڕانکارییەکی ئەنجامدا، بەڵام نەیتوانی هیچ گۆڵێک تۆمار بکات و یاریەکە بە ئەنجامی گێمی یەکەم (3-0) بە سودی یانەی سیڤیلیا مایەوە.

بەم شکستە یانەی ریاڵ مەدرید بە کۆکردنەوەی  13 خاڵ لە پلەی دووەم دێت و یانەی سیڤیلیاش بە 10 خاڵ لە پلەی چوارەم دێت.

یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ش به‌ ئه‌نجامێكی چاوه‌ڕواننه‌كراو دۆڕا به‌ یانه‌ی لیگانیس به‌ (2-1).

Back to top button