كاتی كۆتایهاتنی بانگه‌شه‌ و ده‌نگدان دیاریكرا.

له‌ باره‌ی كۆتایهاتنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن و ده‌ستپێكردنی ده‌نگدانی تایبه‌ت، بریاردەری ئەنجومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن‌ و راپرسی هەرێم ڕایدەگەیەنێت: سبەی هەینی كاتژمێر 8ی سەرلەبەیانی بانگەشە كۆتای دێت.”

له‌و باره‌وه‌، (ئیسماعیل خورماڵی) بریاردەری ئەنجومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن‌ و راپرسی هەرێم رایگه‌یاندوه‌.” كه‌ سبەی هەینی كاتژمێر 8ی سەر لەبەیانی بانگەشە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كۆتای دێت و دەنگدانی تایبەت دەست پێدەكات.”

ئه‌وه‌ی شیاوی باس بێت.” ڕۆژی یەك شەممە دەنگدانی گشتی لە هەرێمی كوردستان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بۆ خولی پێنجه‌م بەڕێوەدەچێت و تێیدا چه‌ندین حزب و قه‌واره‌ی سیاسی كێ بڕكێ ده‌كه‌ن بۆ بردنه‌وه‌ی زۆرترین كورسی په‌رله‌مانی.”

Back to top button