میوه‌ی قه‌یسی باشترینه‌ بۆ جوانكاری مرۆڤ بزانن چۆن.

خواردنی میوەکان بە گشتی سوودێکی زۆر بە قژ و پێست دەگەیەنێت، قەیسی یەکێکە لەو میوانەی بڕێکی زۆر ڤیتامینی تێدایە  کە تەندروستی قژ و پێست دەپارێزێت.

ماڵپەڕی ” boldsky” باس لە سوودەکانی قەیسی دەکات، كه‌ چارەسەرێکی خێرایە بۆ لابردنی زیپکە و پەڵە و نەهێشتنی چرچی دەموچاو، ئەمەش بەهۆی بوونی بڕێکی زۆری ڤیتامین، پێست لە خانەمردووەکان پاکدەکاتەوە و ڕوونی دەکاتەوە، بۆ ئەم مەبەستە دەتوانیت مەساجی بۆ دەموچاو پێبکەیت.

دەکرێت تێکەڵەیەک ئامادە بکرێت بە بەکارهێنانی هاڕراوی قەیسی وشک و هەنگوین و ئاوی لیمۆ، ماوەی ٢٠ خولەک بدرێت لە پێستی دەموچاو و مل، باشترە لە هەفتەیەکدا چەند جارێک دووبارە بکرێتەوە.

سەبارەت بە بەکارهێنانی بۆ قژ، یارمەتی نەهێشتنی سووتاوی دەدات و وشکبوونەوەی بەشی خوارەوەی قژ چارەسەر دەکات.

بۆ بوونی قژێکی سەرنجراکێش پێویستە زەیتی قەیسی لەگەڵ جێڵی ئالۆڤێرا و زەیتی گوێزی هیندیدا تێکەڵبکرێت و  ماوەی کاتژمێرێک بە قژەوە بمێنێتەوە.
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی‌ نوێ‌ ده‌ریخستووه‌، چۆنیه‌تیی مه‌ساجكردن به‌ ڕۆنی‌ ناوكی‌ قه‌یسی،‌ هۆكاری‌ له‌ناوبردنی‌ شڵه‌ژانه‌، له‌ هه‌مان كاتدا قه‌یسی‌ چاره‌سه‌ری‌ چه‌ندان كێشه‌ی‌ ڕووخسار‌ و جه‌سته‌ی‌ مرۆڤ چاره‌سه‌ر ده‌كات

Back to top button