هیچ كات پژمه‌ مه‌گێڕنه‌وه‌ زیانی زۆره‌ وریا بن.

توێژینەوەیەكی زانستی تازە دەریخستووە، گەڕانەوەی پژمەو كپكردنی زیانی تەندروستی و مەترسیداری هەیە بە تایبەت بۆ لوت و گەروو.”

لە هەواڵێكی ماڵپەری (دەیلی مێل) ی بەریتانیدا هاتووە، كاتێك زیندەوەرێكی بچووكی وەك میكرۆب لە رێگەی لوت و دەمەوە هەوڵ دەدات بچێتە نێو لەشمانەوە، ئەوا جەستە هەوڵ دەدات لە ڕێگەی پژمەوە خۆی رزگار بكات لەم جۆرە میكرۆبانە، بۆ ئەم مەبەستەش پەستان دەخاتە سەر سییەكان و قەبارەی لوت و خێراییەكەشی لە هەوادا دەگاتە (100 – 500) میل لە یەك كاتژمێردا.

هەر كاتێك پژمە دێت و دەیگەڕێنینەوە، ئەوا پەستان دروست دەكات و ئەو پەستانەش زیان بە لوت دەگەیەنێت، هەروەها داخستنی دەمیش گۆڕان لە رێرەوی هەوادا دروست دەكات, چونكە دەگەڕێتەوەو لە ناوەوە دەمێنێتەوەو لە ئەنجامدا زیانی چاوەڕوان نەكراوی وەكو پچڕانی خوێنبەرەكان، برینداربوونی گوێی ناوەراست و نەمانی بیستن، سەر ئێشەو لاوازبوونی خوێنبەرەكانی مێشك و بەرزبوونەوەی خێرایی پەستانی خوێن دەبێت.

لەبەر ئەم هۆكارانە پێویستە بە هیچ شێوەیەك هەوڵی گێڕانەوەی پژمە نەدەین، چونكە یاریدەدەرە بۆ چوونە دەرەوەی ئەو زیندەوەرە زیان بەخشانە كە هەوڵدەدەن بچنە سییەكانەوە.

Back to top button