هاوپه‌یمانی به‌رهه‌م ساڵح جه‌ماوه‌ری له‌ ده‌ستداوه‌و جارێكی تر وه‌كو سه‌ركرده‌ وه‌رناگیرێته‌وه‌

جەبار مەلا ئەمین، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند:” بەرهەم ساڵح بۆ پۆست گەڕاوەتەوە نێو یەکێتی و ئەگەر پۆستی پێ نەدرێت، دووبارە لە یەکێتی جیادەبێتەوە. ئەمەش ئەو پرسیارە دروست دەکات کە ئاخۆ بەرهەم ساڵح دووبارە دەگەڕێتەوە نێو هاوپەیمانی یاخود نا؟”.

لای خۆیه‌وه‌ دڵشاد بابانی، ئەندامی ئەنجومەنی گشتی و کاندیدی لیستی ھاوپەیمانی بۆ دیموکراسی وگووتی: “بەشێکی زۆری کاندیدەکانی ھاوپەیمانی خۆیان بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئامادە کردووە ،هاوپه‌یمانی لە ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراقدا دوو کورسی بەدەست ھێناوە، بۆیە ،لە ڕووی یاسایی و ئەخلاقی سیاسییەوە، ئەو دوو کورسییە موڵکی ھاوپەیمانییە، ئەگەر ئەو دوو پەرلەمانتارە بڕۆنە ناو لیستێکی دیکەوە، بێگومان خیانەتیان لە دەنگدەران کردووە”.

كاندیده‌كه‌ی لیستی هاوپه‌یمانی گوتیشی :” بەرھەم ساڵح، بەھۆی جیابوونەوەی لە ھاوپەیمانی و گەڕانەوەی بۆ نێو ڕیزەکانی یەکێتی ئاستی جەماوەری لەدەستداوە ،خۆ ئەگەر بەرھەم ساڵح بگەڕێتەوە ناو ھاوپەیمانی، ھەرگیز وەکوو سەرۆکی ھاوپەیمانی وەرناگیرێتەوە”.

Back to top button