فازڵ میرانی : ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ له‌ كۆیه‌ ڕووده‌دات له‌گه‌ڵ دوێنێ و ڕابردووی كۆیه‌ یه‌كناگرێته‌وه‌

فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە قەزای کۆیە له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند :” ئەوەی ئەمڕۆ ئێمە لە شاری کۆیە دەیبینینن، لەگەڵ دوێنێ و ڕابردووی کۆیەدا زۆر جیاوازە، چونکە ئەوەی ئەمڕۆ کۆیە دەکرێت، هیچ پەیوەندیی بە کولتوور و مێژووی دوێنیێ کۆیەوە نییە و ئێمە دەمانەوێ کۆیە بگەڕێنینەوە سەر کولتووری ڕابردووی خۆی، دەبێ شانازی بە ڕابردووی ئەم شارەوە بکەین، چونکە شاری پیاواینی سیاسی و ئەدەب و ڕۆشنبیرییە”

سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی ده‌ڵێت: “پارتی لەباتی یەکتر قبووڵنەکردن و حاشاکردن لە یەکدی، باوەڕی بە پێکەوەژیان هەیە و دەبێ هەموومان یەکتر قەبووڵ بکەین، ئەگەر یەکتر قەبووڵ نەکەین بەهەڵەدا دەچین و بە زیانی نەتەوەکەمان دەشکێتەوە”.

هه‌روه‌ها فازڵ میرانی گووتیشی : “خاترجەم بن ئەوانەی یەکتر قەبووڵ ناکەن و خەڵک دەتۆقێنن و بە زۆر و زۆرداری دەیانەوێ خۆیان بسەپێنن هەتا خەڵک قەناعەتیان پێ بکات و دەنگیان پێ بدات، هەروەک سەلمێندراوە داری خۆیان بچووک دەبنەوە”.

Back to top button