سه‌رۆك بارزانی به‌شداری كه‌رنه‌ڤاڵى بانگه‌شه‌ى پارتى له‌شاری دهۆك ده‌كات

پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ قه‌واره‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ به‌شداریی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات كه‌ بڕیاره‌ رۆژی ۳۰ی۹ی۲۰۱۸ به‌ڕێوه‌بچێت، جگه‌ له‌ پارتی ۲۷ قه‌واره‌ و لیستی دیكه‌ به‌شداریی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ ده‌كه‌ن و بۆ به‌ده‌ستهێنانی ۱۰۰ كورسی و ۱۱ كورسی كۆتای پێكهاته‌ ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی دیكه‌ كێبڕكێ ده‌كه‌ن.

بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆپێنج شه‌ممه‌ ۲۷ی۹ی۲۰۱۸ لە شاری دھۆك به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رۆك بارزانی كەرنەڤاڵێكی گەورەی جەماوەری بۆ لیستی ژماره‌ ۱۸۳ـی پارتی دیموكراتی كوردستان وەك دوا رۆژی بانگەشەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئه‌نجام بدرێت .

سه‌رۆك بارزانی له‌ كه‌رنه‌ڤاڵه‌ جه‌ماوه‌رییه‌كه‌ی ئه‌مرۆ ئیواره‌ له‌ شاری دهۆك وتارێك پێشكه‌ش ده‌كات .

ژمارەیەكی زۆرله‌ ھونەرمەندانی ناسراوی ھەر چوار و پارچەی كوردستان ئامادەی كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه‌ی پارتی له‌ شاری دۆهك دەبن و به‌ گۆرانى به‌شدارى له‌ كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه‌ ده‌كه‌ن.

ھەزاران كەسیش خۆیان ئامادە كردووە تا بەشداری لەو كەرنەڤاڵە جەماوەرییەی پارتی بكەن.

Back to top button