عێراق كورتهێنانی بودجه‌ گه‌یشته‌ ۱۹ ترليۆن دينار

ماهر حه‌ماد جه‌وهان بريكارى وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ، له‌ به‌ياننامه‌يه‌كدا رايگه‌ياند:” كورتهێنانى بودجه‌ گه‌يشتووه‌ته‌ ۱۹ ترليۆن دينار و به‌ هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وته‌وه‌، عێراق ناچار نه‌بووه‌ قه‌رز بكات”.

بريكارى وه‌زاره‌تی دارایی عێراق گوتیشی:” خه‌رجى كه‌رتى ئه‌منى گه‌يشتووه‌ته‌ يه‌ك ترليۆن و ٤۰۰ مليار دينار.

له‌باره‌ی داهاتی نه‌وته‌وه‌ بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ده‌ڵێت:” مانگانه‌ ئاستى هه‌نارده‌ى نه‌وت گه‌يشتووه‌ته ۱۰۰ مليۆن به‌رميل له‌ مانگێكدا واته‌ رۆژانى ۳ مليۆن و ۲۰۰ هه‌زار به‌رميل و به‌ نرخى ۶۴ دۆلار بۆ هه‌ر به‌رميلێك فرۆشراوه‌، كه‌ ۷ دۆلار له‌ نرخى خامى برێنت هه‌رزانتر فرۆشراوه‌”.

Back to top button