سه‌رۆك بارزانی : پارتی پارێزەری ڕاستەقینەی مافی ئێزدییانە
سەرۆك بارزانی لەگەڵ دەستەی باڵای بنکەی لالش و گشت بنکە و نووسینگەکانی لالش و ژمارەیەک لە کەسایەتییەکانی ئێزدییەکان کۆبۆوە.
ئه‌مڕۆ پێنجشەممە ٢٧ـی ئەیلوولی ٢٠١٨ سه‌رۆك بارزانی لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ دەستەی باڵای بنکەی لالش و گشت بنکە و نووسینگەکانی لالش و ژمارەیەک لە کەسایەتییەکانی ئێزدییەکان له‌شاری دهۆك ڕایگه‌یاند:” ئێزدی توانیویانە ڕەسەنایەتیی کوردی بپارێزن و هیچ هێزێک ناتوانێت لە گەلەکەیان دایانببڕێت. ڕوونیشی کردەوە: دوای پڕۆسەی ئازادیی عێراق و لەکاتی پێکهێنانی حکوومەتی عێراقدا پێداگرییەکی زۆرم کرد ئەو ڕێگرییە دەروونییە بشکێنم کە ڕێگەی نەدەدا ئێزدی پۆستی باڵایان هەبێت و توانیمان پۆستی وەزیر بۆ ئێزدییەک وەربگرین”.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك بارزانی جه‌ختی له پشتیوانی پارتی دیموكراتی كوردستان كرده‌وه‌و گووتی: پارتی پارێزەری ڕاستەقینەی مافی ئێزدییانە و تا پارتی بەهێزتر بێت مافەکانی ئێوە پارێزراوتر دەبن و دەستکەوتەکانتان زیاتر دەبن”.
له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ۱۲‌ی مانگی ئایار بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ، سه‌رۆك بارزانی ده‌ڵێت :” : بەداخەوە لەو هەلبژاردنەشدا دەیانهەزار دەنگی ئێوە سووتێندرا بەو ئامانجەی پارتی نەتوانێت دەنگی یەکەمی مووسڵ بهێنێت، زۆر غەدری تریش کرا و سەرەڕای هەموو فشارەکانی ئەوانەی کە پێیان وابوو پارتی تووشی شکست دەبێت، کەچی پارتی وەک حزب لەسەر ئاستی هەموو عێراق بووە حزبی پلە یەک و سەرکەوتنێکی گەورەی وەدەست هێنا”.
له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان كه بڕیاره ۳۰‌ی ئه‌یلول ئه‌نجام بدرێت ، سه‌رۆك بارزانی گووتی :” ئەوانەی خۆشگوزەرانی و ئارامی و پێشکەوتنی زیاتریان دەوێت با لەو هەڵبژاردنەدا دەنگ بە پارتی بدەن، چونکە پارتی سەرکەوتنی گەورە وەدەست بهێنێت دەستی کراوەتر دەبێت بۆ ئەوەی خزمەتی زیاتر بکات و وەک هەمیشە بەهێزەوە بەرگریی لە کوردستان بکات و گۆڕانکاریی گەورە و چاکسازیی بنەڕەتییش بکات”.
له‌به‌شێكی تری گوتاره‌كه‌یدا سەرۆک بارزانی ڕایگەیاند: ئێمه ئێستا و له ئاینده‌ش، داكۆكى له‌سه‌ر ئاشتیى و درێژكردنى ده‌ستى برایه‌تی بۆ هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ینەوە. ئێستا دەرفەتی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن هەیە بۆ ئەوەی بە گفتوگۆ و له‌سه‌ر بنه‌ماى ته‌وافق و ته‌وازن و به گوێره‌ى ده‌ستوور كێشه‌كان چارەسەر بکرێن”.
له‌باره‌ی كاریگه‌ری هه‌ڵوێسته خراپه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق له‌سه‌ر پێكهاته‌كانی تر، سه‌رۆك بارزانی گوتیشی :” من ترسم زۆر بوو كه ئه‌و فه‌رهه‌نگه‌ى دژ به كورد كه هه‌ندێك به‌رپرس ده‌یانویست بیكه‌نه فه‌رهه‌نگى شه‌قامى عه‌ره‌بى له عێراق، نه‌وه‌ك سه‌ربگرێت. به‌ڵام له هه‌ڵبژاردنى ١٢ـی ئایاردا گه‌لى عێراق سزاى به‌شى هه‌ره زۆرى ئه‌و كه‌سانه‌یان دا، كه ده‌یانویست له‌سه‌ر حسابى دژایه‌تیكردنى خه‌ڵكى كوردستان و مافى خه‌ڵكى كوردستان خۆیان بكه‌ن به پاڵه‌وان، به‌ڵام له لایه‌ن گه‌لى عێراقه‌وه سزا دران و سوپاس بۆ گه‌لى عێراق. ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ى گه‌لى عێراق كاریگه‌رییه‌كى زۆر زۆر گه‌وره‌ى هه‌بوو له‌سه‌ر ئێمه”.
سەرۆک بارزانی وەبیری ئامادەبووانیشی هێنایەوە کە بارزانیی نەمر، بەدرێژایی شۆڕشی ئەیلوول، ڕاسپاردەی بۆ ئێمە ئەوە بوو کە نابێ بهێڵین شەڕ و ناکۆکیی نێوان ئێمە لەگەڵ حکوومەتی عێراق، ببێتە شه‌ڕى نێوان دوو میڵه‌ت و ئەوەی بە كوفر و تاوان دەزانی. ئێستایش ئێمە پابەندی ئەو ئامۆژگاری و حیکمەتەی جەنابی بارزانین و هیچ كاتێك رێگه ناده‌ین ناكۆكى ئێمه له‌گه‌ڵ حكومه‌تێك ببێته شه‌ڕ و ناكۆكى نێوان گه‌لى كورد و عه‌ره‌ب، یان گه‌لێكى دیكه.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆک بارزانی وەڵامی پرسیار و سەرنجی ئامادەبووانی دایەوە.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەشدا بنکەی لالش وەک ڕێزلێنانێک لە پشتیوانیی بەردەوامی سەرۆک بارزانی بۆ ئێزدییان، تابڵۆیەک کە هێما و ئارمی بنکەی لالش بوو، پێشکەشی سەرۆک بارزانی کرا.