ته‌واوی ورده‌كاریه‌كانی چۆنیه‌تی خۆئاماده‌كردنی یه‌كێتی بۆ ته‌زویر
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، پاڤێل تاڵه‌بانی و لاهور جه‌نگی ده‌ستیان كردووه به به‌رنامه‌دانان بۆ چۆنیه‌تی ته‌زویری كردنی ده‌نگ له سنوری ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی له‌و باره‌یه‌وه گۆڕان داوای له‌كۆمسیۆن كردووه كه سیسته‌می فۆتۆ له‌ناو كۆمسیۆن په‌یره‌و بكرێت بۆ رێگری كردن له ته‌زویر”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان پاڤێل و لاهور، رێژه‌یه‌كی زۆری جنسیه و نفوسیان ته‌زویری كردووه دابه‌شیان كردوو به‌سه‌ر ده‌زگای ئاسایشی یه‌كێتی/ كه‌ركووك، كه له‌ئێستادا له سلێمانین و هه‌روه‌ها به‌سه‌ر ته‌واوی ئه‌و خانه‌وادانه‌ش كه جێگای متمانه‌ی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتین له شاری كه‌ركووك.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ده‌زگایی ئاسایشی یه‌كێتی باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن به‌رنامه‌كه به‌م شێوه‌یه كه ئه‌م نفوس و جنسیانه به‌سه‌ر خانه‌واده‌ی ئاسایشه‌كان و لایانگرانیان له‌كه‌ركووك دابه‌شكردووه و دێن بۆ سلێمانی به‌سه‌ر بنكه‌كان خه‌ڵكه‌كه دابه‌ش ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن، كه رێگریش بكرێت له خه‌ڵك بۆ ئه‌وه‌ی بێزار بن له ده‌نگدان په‌شیمان ببنه‌وه، له‌جێگا ئه‌وان ئه‌م خه‌ڵكانه دابه‌شی سه‌ر بنهكهكان بكرێت”.
سه‌رچاوه‌كه باس له‌وه‌ش ده‌كات، جگه ” له ته‌لاق پێخواردنی ده‌زگایی ئه‌منی و پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتی” بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگ به‌یه‌كێتی بده‌ن، چه‌ند تیمێكی تر دانراوه، بۆ گۆڕینی سندووقه‌كان له‌هه‌ر ده‌رفه‌تێكدا له سلێمانی”.