پارێزگاری نوێی هه‌ڵه‌بجه له‌به‌رده‌م سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سوێندی یاسایی خوارد
ئه‌مڕۆ پێنجشەممە ۲۷ی۹ی۲۰۱۸ ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نوسیویه‌تی و ده‌ڵێت :” پیرۆزباییم لە بەڕێز (ئازاد تۆفیق ڕەحیم) کە ئەم پاش نیوەڕۆیە وەک پارێزگاری نوێی ھەڵەبجە سوێندی یاسایی خوارد لە بەردەم بەڕێز نێچیرەڤان بارزانی سەرۆک وەزیران، و ھیوای سەرکەوتنی بۆ ئەخوازم، ھیوادارم ببێتە مایەی خزمەتی زیاتر بە پارێزگای خۆشەویستی ھەڵەبجە “.
له‌باره‌ی ئاماده نه‌بوونی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان ،ئامانج ڕه‌حیم نوسیویه‌تی و ده‌ڵێت :” جێگەی برای بەڕێزم کاک قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران چۆڵ بوو کە بەھۆی سەرقاڵی بە کەمپینی ھەڵبژاردن نەیتوانی ئامادەی مەراسیمەکە بێت، وبە شەرەفێکی گەورەوە بەندەی ڕاسپارد نوێنەرایەتی بەڕێزیان بکەم “.
سنووری ئیداری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه:
هه‌ڵه‌بجه له‌ساڵی ۱۸۸۹ كراوه به قه‌زا، واته هه‌ڵه‌بجه دوای (نه‌جه‌ف) به‌دووه‌م قه‌زا له‌عێراقدا داده‌نرێت ،دوای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی عێراق له‌ساڵی ۱۹۲۰ هه‌ڵه‌بجه، وه‌ك قه‌زایه‌كی ناودار سنورێكی گه‌وره‌ی هه‌بووه، ڕووبه‌ره‌كه‌ی ۵۰۰۰ كیلۆمه‌تری چوارگۆشه‌یه، نزیكه‌ی ۳۷۵ دێ‌ی هه‌بووه . ناوچه‌ی ده‌ربه‌ندیخان سه‌ربه‌ناحیه‌ی وارماوه بووه ، وارماوه‌ش سه‌ربه‌قه‌زای هه‌ڵه‌بجه بووه ، واته هه‌ڵه‌بجه له‌گه‌ڵ ناحیه‌ی سه‌نگاودا هاوسنوور بووه ناحیه‌ی (پێنجوێن) یش سه‌ر به‌هه‌ڵه‌بجه بووه ، دوای هاتنی سه‌رده‌می كۆماری ساڵی ۱۹۵۹ كرایه قه‌زا‌و جیابۆوه. قه‌زای هه‌ڵه‌بجه له‌ڕووی ئیدارییه‌وه له‌ساڵه‌كانی ۱۹۵۰ بریتی بووه له ناحیه‌كانی سیروان و شاره‌زوور و پێنجوێن و خورماڵ و وارماوه. له‌ساڵی ۱۹۷۷ جگه له مه‌ركه‌زی قه‌زا‌و ناحیه‌كان پاش جیاكردنه‌وه‌ی قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان‌و پێنجوێن لێی ، ژماره‌ی گونده‌كانی سه‌ر به هه‌ڵه‌بجه ۲۱٦ گوند بووه، به‌ڵام له‌سه‌رژمێری گشتی ساڵی ۱۹۸۷ له‌كۆی ۲۱٦ دێ پاش كاولكردن‌و ڕاگواستنی ته‌نها ۱۸ دێ له‌سه‌رانسه‌ری قه‌زاكه مایه‌وه.
دانيشتوان :
ژیانی خه‌ڵكی ناوشاری هه‌ڵه‌بجه: دانیشتوانی هه‌ڵه‌بجه زیاتر به كاروباری دوكانداری، بازرگانی، كشتوكاڵی، كارمه‌ندی حكومه‌ت، ئاژه‌ڵداری، ئیشوكاری سه‌رپێی و هاتوچۆی مه‌رز‌و سنوره‌كانی ئێران، ڕاوه ماسی به‌سه‌ر ئه‌به‌ن. هه‌ردوو ئایینی ئیسلام ، كاكه‌یی ئاینی سه‌رجه‌م دانیشتوانه‌كه‌ی‌پیکهیناوە. به‌پێی ئامارێك كه‌له ژماره ۲۷ ڕۆژنامه‌ی پێشكه‌وتن بڵاو كراوه‌ته‌وه، سه‌رجه‌می خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه ٦۵۰۹ كه‌س بووه به‌م جۆره به سه‌ر ڕه‌گه‌زه جیاوازه‌كانی شاره‌كه‌دا دابه‌شبووه ، ۲۲٤۹/پیاو ، ۲۱۰۳ /ژن ، ۱۰۵۱/كچ ، ۱۱۰۶/كوڕ سه‌رجه‌می خه‌ڵكی شاره‌كه‌ی پێكهێناوه .
هەلەبجە ،تاکە شارێکی باشوری کوردستان بوو،کە لەدواسالەکانی تەمەنی جەنگی هەشت سالەی عێراق- ئێران ولە دواهەفتەکانی وەرزی زستانی سالی ١٩٨٨دا کەوتە بەرهێرش وشاڵاوی رژێمی بەعسی عێراق بەچەکی کیمیاوی کۆکوژ.