حكومهتی ههرێمی كوردستان پشووی ههڵبژاردنی ڕاگهیاند
ئەمڕۆ پێنجشەممە ۲۷ی۹ی۲۰۱۸، سەفین دزەیی گوتەبێژی فەرمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان له ڕاگەیاندراوێکدا بڵاو یکردەوە و تێیدا هاتووە، “بەبۆنەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانەوە، پیرۆزباییەكی گەرم لە هاووڵاتیانی خۆشەویستی هەرێمی كوردستان دەكەین وهیوادارین لەم رۆژەدا پرۆسەیەكی ئارام و بێ گرفت بەڕێوە ببەن لە چوارچێوەی رێنماییەكانی كۆمیسیۆن، هیوای سەركەوتن بۆ كۆی پرۆسەكە دەخوازین”.
گوتەبێژی فەرمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان له راگهیهنراوهكهدا دهڵێت: “بەم بۆنەیەوەش رای دەگەیەنین رۆژی یەكشەممە ۳۰ی۹ی۲۰۱۸ واتا رۆژی ئەنجامدانی هەڵبژاردن، لە سەرجەم دام و دەزگاكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەبێتە پشووی فەرمی”.