كاندیدێكی هاوپه‌یمانی داوا له‌ هاوڕێ و كه‌سوكاری ده‌كات ده‌نگ بده‌ن به‌یه‌كێتی

كاندیدێكی قەوارەی هاوپەیمانی دیموكراسی داوا لە هاوڕێیان و هاودیدانم دەكەم دەنگ بدەن بە لیستی ژمارەی ۱۰۵ی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بۆ هەڵبژاردنی ۳۰ی ئەیلول.

شوان نادر ناسراو به‌ شوان هەركی كاندیدی هاوپەیمانی دیموكراسی له‌ چاوپێكه‌وتنێكی ڕۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند:” داوا لە هاوڕێیان و خزمان و هاودیدانم دەكەم بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەنگ بدەن بە لیستی ژمارە ۱۰۵ی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان”.

كاندیده‌كه‌ی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی راشیگەیاند:” پێموایە بۆ ئەم قۆناغە دادپەروەری و دیموكراسی لەسەر دەستی یەكێتی بەدیدێت، هەروەها هاوپەیمانی و یەكگرتوویی هێزە تێكۆشەرەكانی ئەم دەڤەرە زامنی ئاشتی و تەبایی و راستكردنەوەی هاوسەنگی هێزە لەناوچەكەدا”.

شوان هەركی پێشتر كارمه‌ند و په‌یامنێر بووه‌ له‌ سه‌ته‌لایتی گه‌لی كوردستان وساڵی ۱۹۸۵ له‌ قه‌زای خه‌بات سه‌ربه‌ پارێزگای هه‌ولێر له‌ دایك بووه‌ و له‌ ساڵی ۲۰۰۵وه‌ كامێرامانی ته‌له‌فیزیۆنی گه‌لی كوردستان بووه‌ ،دواترپه‌یوه‌ندی كردووه‌و به‌ قه‌واره‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح وئێستا كاندیدی هاوپەیمانی دیموكراسی هاوكات ئەندامی دامەزرێنەری میدیای فەرمی قەوارەكە بوو.

رۆژی ١٩ی٩ی٢٠١٨، بەرھەم ساڵح دوای نزیکەی پێنج مانگ جیابوونەوەی لە یەکێتی و دروستکردنی قه‌واره‌یه‌ك بەناوی ھاوپەیمانیی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری، دواتر قه‌واره‌كه‌ی خۆی بەجێ ھێشت و گەڕایەوە ناو یەکێتی وبه‌ كۆی ۲٦ ئه‌ندام له‌لایه‌ن مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی یه‌وه‌ ھەمان رۆژ بووە کاندید بۆپۆستی سەرۆک کۆماری عێراق.

Back to top button