هه‌واڵه‌كه‌ی خواكوڕك پشتڕاست كرایه‌وه‌و سه‌ركه‌وت حه‌سه‌ن گه‌ڕایه‌وه ناو یه‌كێتی

ڕۆژی سێ شه‌مه ۲۵ی۹ی۲۰۱۸ خواكوڕك له زاری سه‌رچاوه‌كانیه‌وه ئاشكرای كرد كه سه‌ركه‌وت حه‌سه‌ن ناسراو به سه‌ركه‌وتی كوبه هه‌ڵسوراوی بزوتنه‌وه‌ی گۆران ماڵئاوای كردووه‌و به‌نیازی گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ ناو یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ز
به‌ڵام ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه ۲۷ی۹ی۲۰۱۸ سه‌ركه‌وت حه‌سه‌ن هه‌ڵسوڕاوی بزوتنه‌وه‌ی گۆران به‌فه‌رمی گه‌ڕایه‌وه ناو یه‌كێتی و سه‌ردانی مەڵبەندی سلێمانی یەکێتی کرد و لەلایەن حاکم قادر حەمەجان، ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی پێشوازی لێ‌کرا.
سه‌ركه‌وت حه‌سه‌ن له چاوپێكه‌وتنیكی ته‌له‌فیزیۆنیدا رایگه‌یاند:” بڕیارمداوه له‌ریزه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان درێژه به‌خه‌باتی سیاسی خۆم بده‌م و بێمه‌وه ناو ماڵه گه‌وره‌كه”.
سه‌ركه‌وت حه‌سه‌ن پێشتر له‌ناو یه‌كێتی دا بەرپرسی ئاسایشی سلێمانی بووه‌و هاوكات له‌گه‌ڵ دروستبوونی بزووتنەوەی گۆڕانەوە پەیوەندی بە بزووتنەوەکەوە کرد و ماوەیەک باژێڕوانی سلێمانی بووه.
لینكی هه‌واڵه‌كه‌ی پێشوو ڕۆژی سێ شه‌مه ۲۵ی۹ی۲۰۱۸ له‌باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌ركه‌وت حه‌سه‌ن بۆ ناو یه‌كێتی
http://xwakurk.com/articles/62612