حكومه‌تی هه‌رێم رۆژی شه‌ممه پشووی فه‌رمیه
له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه‌ی واده‌ی سازدانی هه‌ڵبژاردن كه بڕیار وایه سبه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت و دوو سبه ده‌نگدانی گشتی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه بچێت, گوتەبێژی فەرمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لە بارەی هەڵبژاردنەوە بڵاو کردەوە و تێیدا ڕۆژێک پشووی ڕاگەیاند.
سەفین دزەیی گوتەبێژی فەرمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا هاتووە، “بەبۆنەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانەوە، پیرۆزباییەكی گەرم لە هاووڵاتیانی خۆشەویستی هەرێمی كوردستان دەكەین وهیوادارین لەم رۆژەدا پرۆسەیەكی ئارام و بێ گرفت بەڕێوە ببەن لە چوارچێوەی رێنماییەكانی كۆمیسیۆن، هیوای سەركەوتن بۆ كۆی پرۆسەكە دەخوازین”.
دزەیی لە پەیامەکەیدا دەشڵێت، “بەم بۆنەیەوەش رای دەگەیەنین رۆژی یەكشەممە 2018/9/30 واتا رۆژی ئەنجامدانی هەڵبژاردن، لە سەرجەم دام و دەزگاكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەبێتە پشووی فەرمی”