محه‌مه‌د حه‌لبوس: 31 كه‌س داواكاریان پێشكه‌شكردبوو بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار به‌ڵام ته‌نها حه‌وت كه‌س مه‌رجیان تێدایه
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2018/09/1-115.jpg)
دوای ئه‌وه‌ی 31 داواكاری بۆ پۆستی سه‌رۆكی كۆماری عێراق پێشكه‌ش به‌ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كرا، محه‌ممه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، له كۆی 31 داواكاری ، ته‌نیا حه‌وت پاڵێوراو ده‌چنه كێبڕكێی به‌ده‌ستهێنانی پۆستی سه‌رۆكی كۆماری عێراق.
حه‌لبووسی له دانیشتنی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران راشیگه‌یاند، 31 پاڵێوراو داواكاریان پێشكه‌ش كردبوو بۆ خۆ پاڵاوتن و له‌و ژماره‌یه ته‌نیا 7 پاڵێوراویان ماونه‌ته‌وه.
روونیشیكرده‌وه، 14 پاڵێوراو پێویستییه‌كانیان بۆ ده‌رخستنی ئه‌زموون و شاره‌زایی سیاسی نه‌خستبووه ڕوو. 9 پاڵێوراویشیان دوورخراونه‌ته‌وه و یه‌ك پاڵێوراویش خۆی پاشه‌كشێی كردووه.
حه‌لبووسی ئاماژه‌شی بۆ ئه‌وه كرد، پاڵێوراوه ره‌تكراوه‌كان ده‌توانن له ئه‌مڕۆوه تا رۆژی یه‌كشه‌ممه تانه له بڕیاری دوورخستنه‌وه‌یان بده‌ن.
بڕیاره رۆژی 2ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2018 له دانیشتنێكی تایبه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌راندا هه‌ڵبژاردن بۆ پۆستی سه‌رۆكی كۆماری عێراق بكرێت.