رۆژنامەی وۆڵ سترێت جۆرناڵ: به‌شار ئه‌سه‌د گلۆپی سه‌وزی بۆ به‌كار هێنانی چه‌كی كیمیاوی هه‌ڵكرد

 

به‌ پێی زانیاریه‌كانی رۆژنامەی وۆڵ سترێت جۆرناڵ كه‌ له‌ زاری گەورە بەرپرسانی ئەمریكی و بەپەشت بەستن بەزانیاریە هەواڵگیریەكان بڵاویكردوەتەوە ، سەرباری هۆشداری و هەرەشەكانی ئەمریكا كە وەڵامیان دەبێت ، بەشار ئەسەدی سەرۆكی سوریا رەزامەندی دەربریوە هێزەكانی سوریاغازی كلۆر لە هێرشە سەربازیەكانی سەر ئیدلب بەكاربهێنێت.
بەگۆێرەی رۆژنامە ئەمریكیەكە سەرۆك ترامپ بەڵێنی داوە گەر بەشار ئەسەد كۆمەڵكوژییكی دیكە لە ئەدلیب ئەنجام بدات ئەوا هێرشێكی گەورە دەكەنە سەر هێزەكانی سوریاچونكە لە ئێستادا شاری ئەدلیب بوەتە شۆێنی حەوانەوەی دەیان هەزار چەكدار كە لەدژی رژێمی سوریا جەنگاون.
پێشتر هەوڵێكی نێودەوڵەتی زۆر خرابوە گڕ بەمەبەستی رێگە گرتن لەو شەڕە :هەروەك بەم دوایانە كۆبونەوەیەكی سێ قۆڵی لە تاران بەسترا لەنێوان رووسیا و ئێران و توركیا بۆ ئەوەی ئەو هێرشە ئەنجام نەدرێت و كارەساتێكی گەورەی مرۆیی لێنەكەوێتەوە بەڵام كۆبونەوەكە شكستی هێنا.
پاش شكستخواردنی هەوڵەكان لە ئێستادا سوپای رووسیا و سوریا هێرشەكانیان بۆ سەر ئیدلب دەست پێكردوەو هەزاران هاوڵاتی بۆ رزگار كردنی گیانی خۆیان ئەو ناوچانەیان جێهێشتوەو روویان كردوەتەو ئەو ناوچانەی كە لەژێر دەسەڵاتی هێزەكانی سوریادان، ئەنقەرەش نیگەرانە لەوەی ئەو ئۆپراسیۆنە سەربازییە ببێتە هۆی ئەوەی پەنابەران دابارێنە سەر سنورەكانی توركیا.
هەفتەی رابردوو لەمیانی كۆبونەوەكانی ئەنجومەنی ئاسایش،فرانسوا دی لاتر باڵێۆزی فەرەنسا لەنەتەوە یەكگرتوەكان رایگەیاند: سوریا جارێكی تر كەوتوەتە لێواری مەرگەوە.
هەڵۆێستی ئەمریكا
لەبەرامبەر هەڕەشەكانی سوریا بەرپرسانی ئەمریكا بڵاویانكردەوە پینتاگۆن چەند بژاردەیەكی سەربازی تاوتوێ دەكات بەڵام تا ئێستا یەكلای نەبوەتەوە واشنتۆن چۆن وەڵامی ئەو هێرشەدەداتەوە ،
رۆژنامەكە ئەوەشی بڵاوكردوەتەوە پێدەچێت واشنتۆن لە پەنای وەڵامی سەربازیەوە رێگەی دیكە بگرێتە بەر بۆ سزادانی ئەو رژێمە وەكو سەپاندنی سزای ئابوری بەسەر بەرپرسانی حكومەتی سوریادا.
بەرپرسێكی باڵا لە ئیدارەی سەرۆك ترامپ ئاماژەی كردوە كە ئەوان نەیان وتوە هێزی سەربازی لەدژی هێرشەكە بەكاردەهێنن بەڵكوو رێوشۆێنی سیاسی و ئابوری دیكە لەبەردەستدایە و چەندین ئەلتەرناتیڤی جیاواز دەبینین بەكاری بهێنین لەدژی ئەسەد گەر ئەو ملهوریە مەترسیدارە ئەنجام بدات
چاودێرانی سیاسی هەڕەشەكانی ئەمریكا بەهەند وەرناگرن چونكە لە پێشتردا هێرشەكانی ئەمریكا رژێمی سوریای ئیفلیج نەكردوە لە بەكارهێنانی چەكی كیمیاویی كاتێكیش سوپای ئەمریكا بنكەی سەربازی شوعیراتی بوردومان كرد زیانێكی ئەوتۆی بە رژێمی سوریا نەگەیاندوە .
بەهۆی خۆلادان لە رووبەرووبونەوەی سەربازی نێوان ئەمریكا ورووسیا كە پشتیوانی لە رژێمی سوریا دەكات ، هەروەك كەمككردنەوەی هاوكارییە سەربازیەكان لەلایەن ئەمریكاوە بۆ ئەو گرووپە چەكداریانەی كە لە پارێزگای دەرعا لە دژی هێزەكانی سوریا دەجەنگان رژێمی سوریا توانی ئەو خاڵە بقۆزێتەوەو زۆربەی ناوچەكان لە چەكدارانی ئۆپۆزسیۆن پاككاتەوە.
توركیا لەویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا بێ ئومێد بوە
هەرچەندە توركیا پشتیوانی گەورەی گرووپە چەكدارانی سوریا بوو ،بەڵام ماوەیەكە بەهۆی تێكچوونی پەیوەندیەكانی لەگەڵ ئەمریكا دەستی لەو هەوپەیمانیتیە شۆردوەو بریاری دا لە مۆسكۆ نزیك ببێتەوەو تا بتوانێت سنورێك بۆ هێزە كوردیەكان دابنێت لە باكوری سوریا لەبەر ئەوەش بوو ئەردۆگان بەبێ سڵمینەوە لەهەفتەی رابردوو لەگەڵ پۆتین و رۆحانی كۆبوەوە بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر ئۆپراسیۆنە سەربازیەكەی سەر ئیدلب.
بەم دوایانەش ئەنقەرە بڵاویكردەوە كە دەستەی تەحریرالشام بخاتە لیستی رەشی تێرۆرەوە،هەرچەندە توركیا لە رابردوودا هاوكاری ویارمەتی پێشكەش بەو گرووپە دەكرد بەمەبەستی رووخاندنی رژێمەكەی ئەسەد.
لای خۆشیەوە دانا وایت وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا هیچ شتێكی لەبارەی پلانەكانی ئەمریكاوە ئاشكرا نەكرد لەدژی ئەگەری بەكارهێنانی چەكی كیمیاوی لەلایەن سوریاوە
سەرچاوە / رۆژنامەی وۆڵ سترێت جۆرناڵ

Back to top button