پۆلیسێكی كۆیه: گوتمه به‌رپرسانی یه‌كێتی بهتهلاقم ده‌نگتان پێناده‌م
پۆلیسێكی بانگێشت كرا‌و بۆ ده‌نگدان به‌یه‌كێتی، له كاتی ته‌لاق خواردن به‌وه كه ده‌نگ به یه‌كێتی بدات، ده‌لێت، گوتم، بهتهلاقم ده‌نگ به‌یه‌كێتی ناده‌م، وایان زانی ده‌لێم ده‌نگ ده‌ده‌م، بۆیه وازیان لێهێنام.
له‌به‌ر هۆكاری ئه‌منی ئه‌م پۆلیسه ناوه‌كه‌ی پارێزراوه له لایی خواكوڕك، ده‌لێت، به‌رپرسانی یه‌كێتی و مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی بانگێشتی گشت پۆلیسی شارۆچكه‌ی كۆییان كرد، بۆ دۆخی هه‌ڵبژاردن و گفتووگۆ كردن، دوای ئه‌وه‌ی كه قسه‌كانیان ته‌واو بوو گوتیان ده‌بێت، ته‌لاق بخۆن كه ده‌نگ به‌یه‌كێتی ده‌ده‌ن، به‌ناچاری پۆلیسه‌كان تهلاقهكهیان خواردوو به‌ڵام من گوتم بهتهلاقم ده‌نگ به‌یه‌كێتی ناده‌م”.
ئه‌م پۆلیسه ده‌شلێـ” هه‌ره‌شه‌یان كرد كه ئه‌گه‌ر یه‌كێتی نه‌مێنێت و ده‌نگ نه‌هێنێت، ئێوه‌ش نامێنن و ئه‌و ئه‌منیه‌ت و ئاسایشهتان نامێنێت، بۆیه ده‌نگ بده‌ن به یه‌كێتی و ده‌بێت سوێند و ته‌لاق بخۆن كه ده‌نگ به یه‌كێتی ده‌ده‌ن.