كۆنگرێسي ئه‌مریكا به‌ پڕۆژه‌ یاسایه‌ك رێگری له‌ ده‌ست تێوه‌ردانی ئێران له‌ كارووباری ناوخۆیی عێراق ده‌كات, چه‌ند به‌رپرسێكی ئێران سزاده‌درێن

 

له‌ درێژه‌ی سزاكانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران و بڕیاره‌كانی دژ به‌و وڵاته‌ ئه‌مڕۆ لیژنەی كاروباری دەرەوەی كۆنگرێسی ئەمریكا بڕیاری لەسەر پرۆژەیەك دا بۆ بەرگرتن لە دەستێوەردانەكانی ئێران لە كاروباری عێراق.

كۆنگرێسی ئەمریكا لە بەیاننامەیەكی پوختدا ئاماژەی بەبڕیاردان لەسەر پرۆژەیەك كردووە كە تیایدا سزا خراوەتە سەر چەند كەسایەتیی ئێرانی، كە هەڕەشەن بۆ سەر ئاشتی و ئاسایشی عێراق.
لەمبارەیەوە بیل رۆیس سەرۆكی لیژنەی كاروباری دەرەوەی كۆنگرێسی ئەمریكا رایگەیاندووە كە ئەم بڕیارە ڕێگە بەدەسەڵاتدارانی ئەمریكا دەدات كە ڕێگری لە ئێران و میلیشیا كوشندەكانی بكات لەوەی چیتر دەستێوەردان لە كاروباری عێراق بكەن.
ئاماژەشی داوە ئەم میلیشیایانە هەرەشەن بۆ سەر گەلانی عێراق و بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا لە عێراق، ئەم میلیشیایانە لە سەرەتای ئەم مانگەدا مووشەكیان لە باڵوێزخانەی ئەمریكا لە عێراق گرتووە.

Back to top button