ههندرێن محهمهد: چهند زانیاریهك له بارهی ههڵبژاردن ئاشكرا دهكات
لهگهڵ نزیك بوونهوهی وادهی سازدانی ههڵبژاردنی گشتی بۆ پهرلهمانی كوردستان كۆمسیۆنی ھەڵبژاردن و راپرسی زانیاری لەبارەی پرۆسەی دەنگدانی ھەڵبژاردنی كوردستان ئاشكرا دەكات و سبەی پرۆسەی دەنگدانی تایبەت لە ھەرێمی كوردستان بەڕێوەدەچێت.
هەندرێن محەممەد، سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ” 3 ملیۆن و 85 ھەزار و 461 کەس لە هەرێمی کوردستان مافی دەنگدانیان هەیە، لەنێو ئەو ژمارەیەشدا 170 هەزار دەنگدەری تایبەت هەن”.
روونیكردەوە: “لە پارێزگای دھۆك 711 ھەزار و 218 دەنگدەر و لە ھەولێر ملیۆنێك و 109 ھەزار و 72 دەنگدەر و لە سلێمانیش ملیۆنێك و 196 ھەزار و 980 دەنگدەر و لە ھەڵەبجە 68 ھەزار و 191 دەنگدەر ھەن”.
سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی ئەوەشی خستەڕوو: “سبەی پرۆسەی ھەڵبژاردنی تایبەت لە كاتژمێر 8 بەیانی دەست پێدەكات و تا كاتژمێر 6ی ئێوارە بەردەوام دەبێت”.
گوتیشی: “22 رێکخراو بۆ چاودێریکردنی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کۆمسیۆن خۆیان تۆمارکردووە”.
ھەندرێن محەممەد، راشیگەیاند: “بەشێك لە دەنگدەران كە بۆ نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران سەردانی بكەكانی نەكردووە لە دەنگدان بێبەشكراون”.