دۆناڵد ترامپ: کورد مەزنن و دەبێ یارمەتییان بدەین
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی تا ئێستاش په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و كورد به به‌هێزی ماونه‌ته‌وه له ئێستادا ئاماژه‌كان ئه‌وه ده‌رده‌خات كه ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت زیاتر په‌یوه‌ندی به دۆستایه‌تی نێوان هه‌ردوو گه‌ڵی ئه‌مریكا و كوردستان بدات, به تایبه‌ت دوای بڕیاری كردنه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین كونسولخانه له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو جیهان له هه‌ولێر, هه‌روه‌ها ئه‌مڕۆ سەرۆکی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، ستایشی رۆڵ و قوربانییەکانی گەلی کوردی لە جەنگی دژ بە تیرۆردا کرد و رایگەیاند “دەبێت ئێمە یارمەتییان بدەین، ئەوان خەڵکانێکی مەزنن.”
دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا لە کۆنفراسێکی رۆژنامەنووسیدا دەربارەی چۆنیەتیی پەیوەندیی ئەمەریکا و کورد لە دوای جەنگی داعش و ڕایدەگەیێنێ، “ئێمە هەوڵ دەدەین لەگەڵ کوردەکان رێک بین و، ئێمە لەگەڵ کوردەکان رێکین و دەشمانەوێت یارمەتیی زۆریان بدەین”.
سەرۆکی ئەمەریکا دەشڵێ: “لەبیری مەکەن، ئەوان خاکی خۆیانە، ئێمە دەبێت یارمەتییان بدەین، من دەمەوێت یارمەتییان بدەم. ئەوان لەگەڵ ئێمە جەنگاون و لەگەڵ ئێمە مردوون. بە دەیان هەزار کورد لە جەنگی دژ بە داعش بوونەتە قوربانی. ئەوان بۆ ئێمە و لەگەڵ ئێمە مردوون، پاشان بۆ خۆیشیان مردوون”.
دۆناڵد ترامپ لە باسی رۆڵ و قوربانییەکانی کورددا، هەستی خۆی ناشێرێتەوە و دەڵێت: “کوردەکان خەڵکانێکی مەزنن، ئێمە لەبیرمان نەکردوون و لە بیریان ناکەین. من لە بیریان ناکەم چونکە ئەوان گەلێکی مەزنن.”