بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی وێنه‌گرتن له هه‌ڵبژاردن هه‌ڵگیرا.
كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی كوردستان، بڕیاری وێنه‌گرتنی ده‌نگده‌رانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه كه پێشتر بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی ده‌ركردبوو.”
به پێی راگه‌یه‌ندراوێكی كۆمیسیۆنی باڵا، ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیران له كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ژماره (54)دا، كه 27ی ئهیلوول/ سێپتێمبه‌ر ئه‌نجامیداوه، به زۆرینه‌ی ده‌نگ بڕیاریدا بڕگه‌ی تایبه‌ت به رێكاری وێنه‌گرتنی ده‌نگده‌ران له كاتی ده‌نگدان، هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه و هه‌ر كه‌س ئازادبێت له وێنه‌گرتنی ده‌نگه‌كه‌ی.”
به پێی راگه‌یه‌ندراوێكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له‌هه‌رێمی كوردستان، كه كۆپیه‌كی ده‌ست (خواكوڕك) كه‌وتووه تێیدا هاتوه.” بڕیاری وێنه‌گرتنی ده‌نگده‌ران، رووبه‌رووی ڕه‌خنه و ناڕه‌زایی بووه‌وه له‌ناو هاووڵاتییان و چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه و هه‌ر له‌و “سۆنگه‌وه‌ش وه‌ك هه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتی پیشه‌یی و له روانگه‌ی پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ و به‌پشت به‌ستن به بنه‌ماو ده‌قه یاساییه‌كان”، ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ داوای له كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و راپرسی كرد كه ئه‌و بریاره هه‌ڵوه‌شێنته‌وه.
ده‌قی راگه‌یاندراوه‌كه:-