هه‌واڵێكی ناخۆش بۆ هانده‌رانی یانه‌ی ریال مه‌درید.

لە کاتی یاری نێوان سیڤیلیاو ریاڵ مەدرید، لە یارییەکانی هەفتەی شەشەمی خولی ئیسپانیا کە تێیدا یانەی ریاڵ مەدرید توشی دۆڕانێكی قورس هات و بە سێ گۆڵی بێوەڵام بەیانەکەی ئەندەلوس دۆڕا مارسیلۆ تووشی پێكان هات.”

لە کاتی یاریەکەو لە خولەکی 72 دا، مارسێلۆی بەرگریکاری لای چەپی یانەی ریاڵ مەدرید، توشی پێکان هات و نەیتوانی یاریەکە تەواو بکات. لە نوێترین هەواڵدا لەسەر ئەو یاریزانە رۆژنامەی مارکا رایگه‌یاندوه‌.” كه‌ مارسێلۆ بەهۆی پێکانەوە ئامادەی یاریەکەی ئاتلەتیکۆ مەدرید نابێت.
بڕیارە شەممە لە هەفتەی حەوتەمی خولی ئیسپانیا، یانەی ریاڵ مەدرید میوانداری یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید بکات و  بە پێی پێشبینیە سەرەتاییەکانیش کە رۆژنامەی مارکای نزیک لە یانەی ریاڵ مەدرید بڵاوی کردۆتەوە،  ئەو یاریزانە ناتوانێت بەرامبەر بە یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید یاری بکات.
هەر بڕیارە ئه‌مڕۆ هەینی یانەی ریاڵ مەدرید پشکنینی پزیشکی  بۆ ئەو یاریزانە ئەنجام بدات و  جۆری پێکانەی دیاری بکات.

Back to top button