رۆژێك كرایه پشووی فه‌رمی له كوردستان.
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمى كوردستان په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان و رۆژێك پشووی راگه‌یاند به‌هۆی ههڵباژاردنهكانی كوردستان.”
له‌و باره‌وه، سه‌فین دزه‌یی، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكدا رایدهگهێنێت.” كه‌به‌بۆنه‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه، پیرۆزبایی له هاووڵاتیان ده‌كه‌ین وهیوادارین له‌م رۆژه‌دا پرۆسه‌یه‌كی ئارام و بێ گرفت به‌ڕێوه‌ببه‌ن له چوارچێوه‌ی رێنماییه‌كانی كۆمیسیۆن، هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ كۆی پرۆسه‌كه ده‌خوازین”.
گوته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئه‌وه‌شی باسكردووه.” كه رۆژی یه‌ك شه‌ممه 30 ئه‌یلول كه ده‌كاته رۆژی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن، له سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێته پشووی فه‌رمی.”