جیاوازی نێوان پیاز و ته‌ڕه‌پیاز چیه‌ و سودیان چیه‌.؟

پیاز لە سەرچاوەیەكی گرنگ پێكهاتووە كە كاردەكات بۆ زیادكردنی توانای جەستەیی مرۆڤ بۆ بەرگری كردن لە دژی نەخۆشیەكان، وە هەروەها دەتوانێت ئاستی شەكر لەناو خوێن هاوسەنگ بكات و بەرگریش لە ئەنفلوەنزا دەكات و سوودیشی بۆ پێستی دەم و چاوی مرۆڤ هەیە.”

پیاز دەوڵەمەندە بە گۆگرد كە دەبێتە هۆی بۆنێكی توندو بۆ تەندروستی لەش بەسودە.

1. سودەكانی پیاز بۆ دڵ و دەمارەكان:
گۆگردی ناو پیاز رێگە لە مەیینی خوێن دەگرێت و ئاستی كۆلیسترۆلی خوێن دادەبەزێنێت و خرۆكە سوورەكانی خوێن زیاد دەكات و بە گشتی رێگە لە نەخۆشی دڵ دەگرێت.

2. پیاز بۆ بەهێز بوونی ئێسك بەسودە:
پیاز یارمەتی پتەو بوونی ئێسك دەدات، بەتایبەتی لەو ژنانەی كە بە تەمەنی بێ هیوایی گەیشتوون و لەم تەمەنەدا ئێسك لاوازتر دەبێت.

3. تەڕە پیازێش هەمان سودەكانی پیازی هەیە كە بریتین لە:
ـ دابەزاندنی شەكری خوێن.
ـ دابەزاندنی كۆلیسترۆلی خوێن.
ـ دابەزاندنی پەستانی خوێن.
ـ رێگە گرتن لە گەشە كردنی شێرپەنجەی قۆڵۆن و شێرپەنجەكانی تر.

Back to top button