یه‌كێتی له كۆیه ڕێگری له ده‌نگدان و په‌لاماری پێشمه‌رگه‌و كادیرانی پارتی ده‌دات
ئه‌مڕۆ له زۆربه‌ی وێستگه‌كانی ده‌نگدان له شارۆچكه‌ی كۆیه له لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه سوكایه‌تی به پێشمه‌رگه‌كانی لقی ۲٤ـی سه‌فین و به‌رپرسی لیژنه‌ی ناوچه‌ی كۆیه كراوه .
چەتۆ حەسەن به‌رپرسی لیژنه‌ی ناوچه‌ی كۆیه ی پارتی دیموكراتی كوردستان گووتی :” پێشمه‌رگه‌كانى ليژنه‌ى ناوچه‌ى كۆيه چوون بۆ ده‌نگدان به‌ڵام سوكايه‌تيان پێكراوه و رێگريان لێكراوه و نهياهێشتووه ده‌نگ بده‌ن ، بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌كه، په‌يوه‌نديم به قائيمقامى شارۆچكه‌ى كۆيه كرد، بابه‌ته‌كه‌م پێگه‌ياند، به‌ڵێنى دا كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بكات، به‌ڵام كه چووين، ده‌ركه‌وت ئه‌ويش ناتوانێت بارودۆخه‌كه كۆنترۆڵ بكات”.
به‌رپرسی لیژنه‌ی ناوچه‌ی كۆیه‌ی پارتی گوتیشی :” ره‌وشێكى نه‌خوازراو له نزيك بنكه‌كان هه‌يه و ئه‌فسه‌رێكى زۆر و ئاسايش له نزيك بنكه‌كان دانراوه و كاتێك زانيان ئێمه كاديرى پارتين، هێرشيان كرده سه‌رمان به مست و شه‌ق و پێله‌قه و چه‌كيان لێ راكێشاين و هه‌ندێك خزم و دۆست پهرژينيان بۆ كردين و ئێمه‌يان پاراست.
لای خۆیه‌وه هیوا ئەحمەد مسته‌فا، بەرپرسی لقی ۲٤ی سەفین بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: “لە كۆیە پێشمەرگەیەك چووە دەنگ بدات، كە زانیویانە پارتییە كارتی دەنگدانی لێ وەرگیراوە و لەبەرچاوی خۆی كارتەكەیان دڕاندووە، ئەویش تووڕە بووە دواتر بە سێ كەس پاڵیان پێوە ناوە و كراوەتە دەرەوە، دواتر چووەتە ناوچە، بەرپرسی ناوچەش تەلەفۆنی بۆ قایمقام كردووە، قایمقامیش گوتوویەتی، وەرە بنكەی دەنگدان منیش لەوێ دەبم، بۆ ئەوەی بزانم كێشە چییە، كە چووە لەوێ بە ۲۰ ئەفسەر و پۆلیس لە بەرپرسی ناوچە و پێشمەرگەكە دراوە، هەتا كلاشینكۆفیان لێ ڕاكێشاوە، مەكتەبی سیاسیمان ئاگادار كردووەتەوە و دەیانەوێت پرۆسەكە تێك بدەن، ئێمەش دەمانەوێت پرۆسەكە بەردەوام بێت، ئەوان دەیانویست سكاڵا تۆمار بكەن، بەڵام كارتی سكاڵایان نەهێشتووە لەو بنكەیە، بۆ ئەوەی لایەنەكان نەتوانن سكاڵا تۆمار بكەن.”
بەرپرسی لقی ۲٤ی سەفین گوتیشی : “لایەنێکی سیاسی كۆیەی كۆنتڕۆڵ كردووە، ناهێڵن كەس دەنگ بدات، لە هەموو وێستگەكان ئاسایش دانراوە و سەیری كارتەكان دەكرێت بۆ ئەوەی بزانن دەنگی بە كێ داوە، هەرچی بەم لایەنە سیاسییەی نەدابێ کە لەوێ دەستی بەسەر کۆیە داگرتووە، كارتەكە دەدڕێنن”.
ساخته‌كارییه‌كانی یه‌كێتی له ١٢ی ئایار بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌جۆریك بوو ته‌نانه‌ت كاندیده‌كانی خۆیشی داوای ده‌نگه‌كانیان ده‌كرده‌وه ،له‌شاری كه‌ركوكیش توركمان عه‌ره‌به‌كان هاتنه سه‌رخه‌ت دژ به ساخته‌كارییه‌كان ،ته‌زویر بوو به به‌شێكی ئۆرگانی له عه‌قڵ و ره‌فتار و بیركردنه‌وه‌ی یه‌كێتی و ده‌ستبردنی یه‌كێتی بۆ ته‌زویر ترس بوو له شكستێكی چاوه‌ڕوان كرا‌و شاردنه‌وه‌ی ده‌موچاوی راسته‌قینه‌ی خۆی كه به هۆی ١٦ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه مێژوویه‌كی ره‌شی تۆمار كردبوو .