كۆمسیۆنی باڵای ههڵبژاردن : له سنوری پارێزگای ههولێر هیچ كێشهیهك له پرۆسهی دهنگداندا نییه
ئارام نەجمەدین، بەرپرسی ئۆفیسی ھەولێری كۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردن و راپرسی ههرێم لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، زانیاری لەبارەی بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدان خستەروو، ڕایگهیاند:” زۆر لە دەنگدەران لە سەرەتای دەستپێكردنی پرۆسەكە ھاتوونەتە بنكەكانی دەنگدان و قەرەباڵغی زۆر دروستبووە، داوایان لێدەكەین پەلە نەكەن، چونكە لەماوەی دیاریكراودا دەتوانن ھەموویان دەنگبدەن”.
بەرپرسی ئۆفیسی ھەولێری كۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردن و راپرسی ههرێم ڕاشیگهیاند: “یەكێك لە گرفتەكان ئەوەیە كە ھەندێك لە دەنگدەران ئەو بەڵگەنامانەیان پێ نییە كە پێویستە بۆ دەنگدان ھەبێت، داوا لە دەنگدەران دەكەین رەگەزنامە و یان كارتی نیشتمانی و پاسپۆرت لەگەڵ خۆیان بێنن، چونكە پێشتر راگەیەندراوە كە ناتواندرێت بە ناسنامە دەنگبدەن”.
ئارام نەجمەدین، بەرپرسی ئۆفیسی ھەولێری كۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردن و راپرسی ههرێم گوتی: “لە سنووری پارێزگای ھەولێر ھیچ كێشەیەك لە پرۆسەی دەنگدان نییە و ھەموو پێداویستییەك دابینكراوە ، ھەندێك سەرپێچی و پێشێلكاری ھەبووە و سكاڵا تۆماركراون، بە دواداچوون بۆ سكاڵاكان دەكەین”.
ئارام نەجمەدین، گووتیشی : ” نابێ كامێرای كەناڵەكانی راگەیاندن بچێتە ناو بنكەكانی دەنگدان و بە ھیچ شێوەیەك نابێ وێنەی دەنگدەر لەناو بنكەی دەنگدان بگیرێت”.
كاتژمێر ۸ی بەیانی ئەمڕۆ پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەستیپێكرد بەپێی زانیارییەکان، ۱۷۰ و ٤۹٦ کەس لە هەرێمی کوردستان، لە هەولێر ۷۰، لە سلێمانی ٦۰ هەزار، لە دهۆک ٤۰ هەزار و لە پارێزگای هەڵەبجەش دوو هەزار پێشمەرگە و کارمەندی ئەمنی مافی بەشداریکردنیان هەیە.