رۆژنامه‌نوسێك له‌لایه‌ن ئاسایشی یه‌كێتی یه‌وه دهگهوزێنرێت و په‌لامار ده‌درێت
ئاسایشی سلێمانی له بنكەی سەركەوتن لە شاری سلێمانی، هێرشیان كردە سەر ڕۆژنامه‌نوس سیروان غەریب و لێیاندا.
ڕۆژنامه‌نووس سیروان غه‌ریب ده‌ڵێت : “باجی کۆمسیۆنم پێ‌بوو،كۆمه‌لێكیان هاتنه پێشه‌وه پێیان ووتم تۆ وێنەتگرتووە بە مۆبایلەکەت وتم باجی کۆمسیۆنم هەڵواسییوە، راگهیاندنكارم و له‌ئێستاشدا وێنه‌م نه‌گرتووه بەڵام لێیاندام و لەزەوییەکە بەپێش چاوی ئەو خەڵکەوە خستیانم مۆبایله‌كه‌یان بردم”.
سیروان غه‌ریب گووتی :” هیچ شوێنێكم بریندار نییه، به‌ڵام گهوزاندنم لهخۆڵداو لێدانم ئه‌و په‌ڕی سوكایه‌تیكردنه به‌و ئازادییه‌ی كه هه‌مووان له‌كاتی بانگه‌شه‌دا كردبوویان به‌دروشم”.
هه‌روه‌ها سیروان غەریب ده‌ڵێت :” دوای ئه‌وه‌ی كه پاسه‌وانه‌كانی وه‌ستا حه‌سه‌ن لێیاندام و له خۆڵدا گهوزاندمیان پشكنینیان بۆموبایلهكهم كرد ،بۆیان روون بویه‌وه‌و ده‌ركه‌وت كه هیچ وێنه‌یه‌كی پێنه‌گیراوه و دواتر مونەسقی بنکەکە هات بەهانامەوە مۆبایلەکەمیان دایەوەو هیچ جۆرە وێنەگرتنێکی تیادا نەبوو، واتە بەهیچ جۆرێک وێنەی تیادانەبوو”.
له‌باره‌ی هێزه‌كه‌ی یه‌كێتی سیروان غه‌ریب ده‌شڵێت: “ئەو بنکەیە لەلایەن دەستەی پاسەوانانی وەستا حەسەن، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی سلێمانیه‌وه دەپارێزرێت، به‌راستی چاكی ده‌پارێزن”.
له شارۆچكه‌ی كۆیه‌ش هێزه‌كانی یه‌كێتی سهكایهتی و په‌لاماری پێشمه‌رگه‌و كادیرانی پارتیان داوه‌و ڕێگربوون له ده‌نگدانیان بۆ لیستی 183ـی پارتی دیموكراتی كوردستان .
ساخته‌كارییه‌كانی یه‌كێتی له ١٢ی ئایار بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌جۆریك بوو ته‌نانه‌ت كاندیده‌كانی خۆیشی داوای ده‌نگه‌كانیان ده‌كرده‌وه ،له‌شاری كه‌ركوكیش توركمان عه‌ره‌به‌كان هاتنه سه‌رخه‌ت دژ به ساخته‌كارییه‌كان ،ته‌زویر بوو به به‌شێكی ئۆرگانی له عه‌قڵ و ره‌فتار و بیركردنه‌وه‌ی یه‌كێتی و ده‌ستبردنی یه‌كێتی بۆ ته‌زویر ترس بوو له شكستێكی چاوه‌ڕوان كراو‌و شاردنه‌وه‌ی ده‌موچاوی راسته‌قینه‌ی خۆی كه به هۆی ١٦ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه مێژوویه‌كی ره‌شی تۆمار كردبوو.