نهێنی گه‌وره له‌لایه‌ن به‌رپرسێكی سه‌ربازی پارتی له كه‌ركوك ئاشكراده‌كرێت
خواكوڕك
به‌رپرسێكی سه‌ربازی له‌كه‌ركوك ئاشكرای ده‌كات ئه‌و ناوچانه‌ی داعش تیایدا دزه‌ی كردۆته نێو شاری كه‌ركوك، هه‌موویان له ژێرده‌ستی یه‌كێتین و پارتی له‌وناوچانه هیچ نفوزێكی سه‌ربازی و ئه‌منی نیه.
ئه‌مرۆ ده‌زگای زانیاری بڵاوكراوه‌یه‌كی له‌سه‌ر باری ئه‌منی كه‌ركوك و دزه‌كردنی تیرۆریستان بڵاوكرده‌وه و ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه “نیوه‌شه‌وی٢١ی ١٠ ی ٢٠١٦، (١٠٠) چه‌كداری داعش، له حه‌ویجه‌وه نێردران بۆ سنوری داقوق و له‌وێشه‌وه به حه‌وت پاسی نه‌فه‌رهه‌ڵگری بچوك له کاتژمێر ٣ی به‌ره‌به‌یان، گه‌یه‌ندرانه ناو شاری كه‌ركوك. ئه‌م (١٠٠) چه‌كداره هاوكاریی كرابون بۆ هاتنه ناوه‌وه‌یان بۆ كه‌ركوك و ئاژانسی زانیاری به‌دواداچونی ورد ده‌كات بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هاوكاریان بوون”.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی زیاتر روونكردنه‌وه له‌سه‌ر شێوازی هاتن و داخل بوونی تیرۆریسته‌كان ده‌دات و ده‌ڵێت، ”ئێمه ڤیدیۆ و وێنه‌ی ناو ئه‌و مۆبایلانه‌ی داعشمان لایه كه‌ده‌ستمان به‌سه‌رداگرتوون، ئەوانە لە مووسڵەوە چوونەتە شرگات، لەوێوە چوونەتە ناحیەی زاب و دواتر حەویجە، لەوێش بۆ ڕیاز و پاشان چوونەتە گوندێکی سەر بە ڕەشاد و بەشیر، بە تڕێلەیەک پەڕیونەتەوە و لەوێشەوە هاتوونەتە کەرکووک“.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی ده‌شڵێت، هه‌ندێك مناڵ و تاڵ خه‌ریكی دروستكردنی وێنه و ڤیدیۆی دروستكراون و له فه‌یسبووك بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه، گوایه پارتی ده‌ستی له‌م كاره هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێمه لامان هه‌یه و ئه‌گه‌ر بڵاوی بكه‌ینه‌وه، ئه‌وا شه‌ڕ ده‌گاته ناو كۆڵانه‌كانی سلێمانی.