بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی ھەولێر: ئاماده‌یین هێز ڕه‌وانه‌ی كۆیه‌ بكه‌ین ڕێگه‌ له‌ پێشێلكاری بگرین

لیوا عەبدولخالق تەڵعەت، بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی ھەولێر ڕایگه‌یاند: “بە گشتی پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت لە سنووری ھەولێر بەباشی بەڕێوەدەچێت، بەداخەوە تەنھا لە كۆیە رەوشەكە خراپبووە، پێویستە بەرپرسانی ئیداری و حزبی كۆیە وریابن لەو بارودۆخە، لە كۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەوە پەیوەندیی بەمنەوە كراوە، دەگوترێت ئەگەر رەوشەكە بەوجۆرە بەردەوام بێت، ناچاردەبن پرۆسەكە رابگرن و ھێڵی سوور لە سندووقەكانی دەنگدان بدرێت”.

بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی ھەولێر ڕاشیگه‌یاند : “لە كۆیە پێشێلكاری زۆر كراوە، ھێز بە چەكەوە ھەڵیانكوتاوەتە سەر بنكەكانی دەنگدان، ھەروەھا رێگە بە ھەندێك كەناڵ نەدراوە رووماڵی پرۆسەكە بكەن، پێشتر لە كۆمسیۆن بڕیاردراوە ھەر رۆژنامەنووسێك باجی ھەبێت دەتوانی رووماڵ بكات، ھیوادارین ئەوەی ئەمڕۆ لە كۆیە كراوە لە رۆژی دەنگدانی گشتی دووبارە نەبێتەوە”.

لیوا عەبدولخالق تەڵعەت بەڕێوەبەری پۆلیسی ھەولێر گوتی: “لە ھەندێك بنكەی دەنگدان لە كۆیە پاراستنی بنكەكان لە دەست پۆلیس نەماوە و ھێزی دیكە چوونەتە ناو بنكەكان ،ئێمە ئامادەین ھێزرەوانەی كۆیە بكەین و رێگە نەدەین سەرپێچی و پێشێلكاری ئەنجامبدرێت”.

Back to top button